د. عزه‌ت سابیر : هه‌رێم نابێت گازی سروشتی هه‌نارده‌ی توركیا بكات

215 views 11 كانونی یه‌كه‌م 2015

Advert test

سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان داوا لەحکومەتی ھەرێم دەکات غاز ھەناردەی تورکیا نەکات و ئاشکراشیدەکات، خەرجی بەرھەمھێنانی کارەبا لەڕێگەی گازوایلەوە، ٢٠ ئەوەندەی خەرجی غازی سروشتیە.

د.عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری پەرلەمانی کوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویەتی:”وەک لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٤ ی وەزارەتی کارەبادا ھاتووە، بەرھەمھێنانی ١٠٠٠ میگاوات کارەبا بە گازوایل خەرجیەکەی ٢٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، بەرھەمھێنانی ١٠٠٠ میگاوات کارەبا بە غازی سروشتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان تەنھا ١٢٠ ملیۆن دۆلار بووە، واتە خەرجی گازوایل ٢٠ ئەوەندەی خەرجی غازی سروشتیە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت، حکومەتی ھەرێم بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ناکەن بە غازی سروشتی؟و ئاماژە بەوەشدەکات کە سێ رۆژە، دەھۆڵی ئەوە دەکوترێت کە ھەناردەی غازی سروشتی بۆ تورکیا دەستی پێکرد.

لەبارەی ھەناردەی غازی سروشتی بۆ تورکیا د.عیزەت سابیر دەڵێت:”حکومەتی ھەرێم نابێت غازی سروشتی ھەناردەی تورکیا بکات و وێستگەکانی کارەبای کوردستان لەبەر نەبونی غازی سروشی لەکار بکەون و خەڵک بێ کارەبا بێت”.

سەرۆکی لیژنەی دارایی راشیدەگەیەنێت، ئەگەر غاز ھەناردەی تورکیا بکرێت، کەواتە دەردەکەوێت، حکومەتی تورکیا ئەوەندەی خەمی تورکیایەتی، ئەوەندە خەمی خەڵکی کوردستانی نیە. « مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ SNN

Advert test