نرخی كرێی خانوو دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

227 views 2 كانونی دووه‌م 2016

نرخی كرێی خانوو  دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

نرخی كرێی خانوو له‌ شاره‌كانی كوردستان دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

نرخی كرێی خانوو له‌ شارى كه‌لار دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ كه‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌ى ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. به‌پێی به‌دواداچونێكى رادیۆی ده‌نگ، له‌ئێستادا نرخی كرێ خانوو له‌ شارى كه‌لار، به‌ راده‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه‌و ته‌نانه‌ت زۆر خانووش به‌ چۆڵی ماونه‌ته‌وه‌ و كه‌س به‌ كرێی ناگرێت. له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى ئه‌و حاڵه‌ته‌وه‌، خاوه‌نى نووسینگه‌یه‌كى مامه‌ڵه‌كردن به‌ خانوو و زه‌وى، به‌ رادیۆی ده‌نگى وت: له‌ رابردوودا ئاواره‌یه‌كى زۆر هاتبونه‌ كه‌لار، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ نرخى كرێ خانوو زۆر زیادی كردبوو، به‌ڵام ئێستا زۆرێك له‌ ئاواره‌كان یان خراونه‌ته‌ كه‌مپ، یاخود بۆ جێگه‌ى دیكه‌ رۆشتوون یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنى خۆیان، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ خانویه‌كى زۆر كه‌پێشتر كرێچی تیابێت، ئێستا چۆڵ بێت. وتیشی: له‌ئێستادا خواست له‌سه‌ر به‌كرێگرتنى خانوو كه‌م بوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت به‌هۆی قه‌یرانى داراییه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ كرێی مانگانه‌ى خانووش به‌گشتى دابه‌زیوه‌.