حكومه‌ت به‌ پێناسه‌ی ئابوری

283 views 5 كانونی دووه‌م 2016

Advert test

لەدێر زەمانەوە تا دنیای تازەی ئەم ِرۆ هەموو حوکمڕانەکان بۆ دابینکردنی خەرجیەکانیان پشتیان بە جۆرێ یان چەند جۆر لەداهات بەستووە، لە جیهانی پێش پیشەسازی ، سەرچاوەى داهات لە ڕێی بەروبومی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و باج و گومرگ و سەرانەوە بووە تا ئەگاتە سەرچاوەی ناشەرعی و نامرۆڤانە وەک تا ن و ب ِرو سەرانەی زۆری وا کە لە توانای خەڵکدا نەبووە. سەرچاوەی ئابوری حوکمڕانان و حوکمەتەکان هەمیشە پێناسە بوەو دەبێ بۆ جۆری حوکمەتەکان. لە ئابوری هاوچەرخدا جگە لە سامانە سروشتیەکان وەک جەنگە و، سامانی دەریاو نەوت و گاز و کانزاکان و کشتوکا ، زانست و تەکنەلۆجیا لە بوارە جیاوازەکاندا بووەتە پێناسەی تازە بۆ ئابووری گەلێک لە و تان و گە نی دنیا وەک سەرچاوەی ئابوری نیشتمانی. بە م لەگە پ َیشکەوت پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و گەشەی بێ وێنەی سەرمایەو دارایی، باج و گومرگ و ڕسومات هەروەکو کاتی کۆن ِرۆڵی سەرەکی ئەبینێت لە دابینکردنی داهاتی زۆربەی حکومەتەکان لەگە گەشەسەندنی ئابوری لە هەموو بوارەکاندا وە فراوان بوونی بازاڕی ئازاد لەسەر ئاس جیهان وە زیادبوونی دیاردەکانی ژیان و ئابووری و پێویستیەکانی ژیان، پێناسەی ئابووری حکومەتەکان لەگۆڕانی بەردەوامدان کە لە ڕێی سیاسەتە ئابوری و، دارایی و دراوی و بانکی، باج و گومرگ و بەرهەم و بازاڕی کارو ه َیزی کارەوە دیاری ئەکرێت. لەسەر ئاس و تانی پ َیشکەوتوو لەبواری ئابوری و د وکراتی وە خاوەن دەوڵەتی بەرپرس بەرامبەر ژیانی ئابوری هاو تیان و پاراست بەها مرۆییەکان و دادپەروەری، هەر حوکمەتێک بۆ ئەوەی حوکم بکات، ئەبێت پەیام و پێناسەی تایبەتی خۆی هەبێ. کە جیابکرێتەوە نەک لەو حکومەتانەی کە ئایدۆلۆجیای جیاوازیان هەیە بەَلکو هەتا لەو حکومەتانەی کە هەمان ئایدۆلۆجیان هەیە چونکە پەیام و پێناسەی ئابوری ئەبێتە پێوەر بۆئەوەی خەڵک کێ هەڵبژێرێ لەناو یەک گروپ یان حزبی ئایدۆلۆجیدا یان بەرامبەر حزب و ئایدۆلۆجیای جیاواز. ئەگەر سیاسەت و پەیام و بەرنامەی ئابوری پێناسەبێت بۆ هەر حوکمەتێک، وە هەر کەسێک بیەوێ حکومەت دروستبکات، ئەوا هەموو حوکمەتێک وە کەسێک ناتوانێت ئەم پێناسەیە هەڵبگرێت ئەگەر حوکمەتێک وەکەسێک حوکمداری بکات لە دنیای ئەم ِرۆدا وە نەتوانێت پێناسەی هەبێت مانای ئەمە دەگەیەنێت کە ئەم حوکمەتە یان ئەم کەسە ِروانگەو نەخشەی کارو فکرێکی نیە تاکاری لەسەر بکات ببێتە ئامانج ، ئی لەم حاڵەدا ئاسان ین کار ئەوەیە کەببێتە سەرۆک حوکمەت و حوکمداری بکەی بە م لەبری ئەمە میللەت و و ت تووشی قەیران دوای قەیران دێت تاهێندە کەڵەکە ئەبن بەسەر سەری دەسە تدار حکومەتداراندا ئەڕمێ وەک ئەوەی کەلە ِرۆژی ئەم ِرۆماندا ئەی بین کە چۆن کەَلکەبوونی قەیرانەکان لەوانە ئابوری بەسەرسەری بن عەلی و مبارک و هاوشێوەکانیان ڕما .

Advert test