هۆكاری راوەستانی هەناردەكردنی نەوت ئاشكرا كرا

85 views 9 ئازار 2016

Advert test

ەمڕۆ 9/3/2016 بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی ‌و قوباد تاڵەبانی ‌و بەئامادەبوونی ئەندامانی، سێیەمین كۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت‌و گاز سازكرا‌و ئاشكرا كرا كە وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان ‌و ناجێگیریی ڕەوشی ئاسایيشەوە بووە. لەكۆبوونەوەكەدا بابەتی داهاتی چاوەڕوانكراوی نەوت بۆ هەردوو مانگی شوبات‌و ئازارو وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات خرایە بەرباس‌و گفتوگۆ. لەمبارەیەوە ئاماژە بەهۆكارەكانی وەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا كە بە هۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و ناجێگیریی ڕەوشی ئاسایشەوە لەو دەڤەرانەی خاكی توركیا بووە كە بۆڕیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت و بەو هۆیەوە ماوەیەكە هەناردەكردنی نەوت وەستاوە. لەكۆبوونەوەكەدا باسی ئەنجامی سەردانی تیمی تەكنیكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ئێران تاوتوێكراو راگەیەنرا كە ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت‌و گاز، بەچاوێكی ستراتیژییەوە لەو جۆرە پەیوەندیانەی لەگەڵ ئێران دەڕوانێت و ئەنجامی سەردانەكەیشی بەئەرێنی وەسف كرد. لەكۆبوونەوەكەدا بابەتی وردبینیكردنی سەرجەم داهاتەكانی پرۆسەی هەناردەكرن‌و خەرجییەكانی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو و دووپات كرایەوە كە دوای جەژنی نەورۆز، ئەو كۆمپانیایە لەهەرێمی كوردستان دەست بە كارەكانی خۆی دەكات و ئەمەش بەهەنگاوێكی گرنگ لە بواری شەفافەیەت لەداهات‌و خەرجییەكانی نەوت‌و گازدا لەقەڵەم درا.

Advert test