هەر هاوڵاتیەك بۆی هەیە بڕی 50 ملیۆن دینار قەرز لەحكومەت وەربگرێت

219 views 9 ئازار 2016

Advert test

حكومەتی عێراقی بڕیاریدا قەرز بداتە هاوڵاتیان و هەر هاوڵاتیەك بۆی هەیە قەرزی 50 ملیۆنی وەربگرێت و بە ماوەی 10 ساڵ بیداتەوە. ئەحمەدی حاجی رەشید، رایگەیاند:ئەمڕۆ 9/3/2016 حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە كە دەدرێت بەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا بە دوو پێوەدانگ ، یەكەم “بەپێی ڕێژەی دانیشتوان كە 80٪ دەبێت”، دووەم “20٪ بەپێی رێژەی هەژاری پارێزگاكە”. باسی لەوەشكردووە: هەرهاوڵاتیەك بۆی هەیە بڕی 50 ملیۆن دینار سودمەند بێت و قەرزەكە لە دوای ساڵی یەكەمەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ دەدرێتەوە بە ڕێژەی سوودی 2٪ و بڕی قیستەكان بەیەكسان دەبن و بڕی قەرزەكە بەدوو وەجبە هاوڵاتی وەریدەگرێت و دەتوانیت خانوی پێدروست بكات یان شوقەی پێ بكرێت یان ئەگەر خانوەكەی بەهۆی تیرۆرەوە روخاوە پێی چاك بكاتەوە. ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەوەشی نوسیوە: حكومەتی عێراق قەرزدەدات بە هاوڵاتیانی، حكومەتی هەرێمش قەرز دەكات لە هاوڵاتیانی

Advert test