كوردێكی سلێمانی فرۆكەیەكی توركی ناچار بەنیشتنەوە دەكات

173 views 12 ئازار 2016

Advert test

بەپێی وتەی خاوەنی كۆمپانیای بەرێز، شەوی هەینی لەگەشتێكی فرۆكەدا، كوردێكی دانیشتوی سلێمانی پشێوی لەناو فرۆكەكەدا دەنێتەوە و هەوڵی خۆكوژی دەدات. مەلا یاسین خاوەنی كۆمپانیای بەرێز لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردۆتەوە ” لە رۆژی هەینی 11-3-2016 لەنێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئیستەنبوڵ رویداوە، دوای 45 خولەك لە گەشتەكە، لەناكاو هاونیشتمانییەكی دانیشتووی سلێمانی به راست و چەپ كەوتە پەلاماردانی بەشی خزمەتگوزاری نێو فڕۆكەكه و پاشان پەلاماری چەند هاوڵاتییەكی دیكەی نێو فڕۆكەكەی دا”. مەلا یاسین ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هاوڵاتیە هەوڵی خۆكوشتنی داوە، بەڵام چەند كەسێكی بەهێز و لێهاتو لەو گەشتەدا رێگرییان لێكردووە، ئەگەر نا بەدڵنیاییەوە كارەساتی گەوره رویدەدا و دورنەبوو سەرجەم سەرنشینەكان تێدابچن هەرچەندە فڕۆكەوانەكە هاواری دەكرد، بەڵام بێسوودبو، تاوەكو كار گەیشتە ئەوەی دەستەی فڕۆكەوانی بڕیاریاندا لە فڕۆكەخانەیەكی دیكە بنیشنەوە”. نووسیویەتی “ئەم رووداوە بۆ ئێمەی كورد زۆر ناخۆشە، داوا لە كاربەدەستانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكەم لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكەن، ئەگەر ئەو كەسە سەرخۆش بووە یان دەرمانی خواردووە، یان هەر هۆكارێكی دیكە، پێویستە قبوڵ نەكرێت كە ژمارەیەك منداڵ و خێزان، چەند وەبەرهێنەرێك، چەند مامۆستایەكی زانكۆ، ژمارەیەك هاونیشتمانی باشوری كوردستان و خەڵكی بیانی لە فڕۆكەكەدا بوون”.

Advert test