سۆران عومه‌ر: هه‌رێمی كوردستان هیچ قه‌رزدا نییه‌,,,,,,,,

166 views 12 ئازار 2016

Advert test

‌ ‌ په‌رله‌مانتارێك به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنێت، هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر قه‌راز نیه‌ به‌ڵكو خاوه‌نی زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دۆلاره‌، بۆ سه‌لماندی‌ ئه‌و راستیه‌ش ته‌حه‌دای‌ نێچیرڤان بارزانی‌ و جێگره‌كه‌ی‌ ده‌كات

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ریگه‌ی‌ خستنه‌رووی‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه‌، ده‌یسه‌لمێنێت، هه‌رێمی كوردستان هیچ قه‌رزدار نییه‌ و ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترێت گوایه‌ 20 ملیار دۆلار قه‌رزداره‌ درۆیه‌كی ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم و ناتوانن بیسه‌لمێنن.

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت حكومه‌ته‌ حزبییه‌كه‌ی هه‌رێم خاوه‌نی زیاتر له‌ 7 ملیار دۆلاره‌و بۆ سه‌لماندنی‌ ئه‌و راستیه‌ش ته‌حه‌دای‌ نێچیرڤان بارزانی‌ و جێگره‌كه‌ی‌ ده‌كه‌م.

وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌كاتێكدایه‌ ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم سیاسه‌تی برسیكردن به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و سه‌رباری دزینی مووچه‌ی 4 مانگی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران له‌م ساڵیشدا ته‌نها كه‌متر له‌ نیوموچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌رانیان دابه‌ش كردوه‌.

Advert test