مۆڵەت وەربگرەو نیوەی مووچەكەت بۆ دێتە ماڵەوە

196 views 13 ئازار 2016

Advert test

حكومەتی عیراق پڕۆژە یاسایەكی پەسەند كردووە كە رێگە بە فەرمانبەران دەدات مۆڵەتی درێژ خایەن وەربگرن و لەكاتی مۆڵەتیشدا دەتوانن نیوەی مووچەكەیان وەربگرن. سەعد حەدیسی، وتەبێژ بەناوی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە رایگەیاند: دوێنێ سێشەممە 8/3/2016 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژە یاسایەكی پەسەند كردووە كە هاوكارییەكی زۆری فەرمانبەران و حكومەت دەكات، فەرمانبەران دەتوانن و مافی ئەوەیان هەیە مۆڵەتی درێژ خایەن وەربگرن، بەڵام لەبری ئەوەی مۆڵەتەكە بێ مووچە بێ، دەتوانن نیوەی مووچە بنەڕەتییەكەیان وەربگرن. حەدیسی وتیشی: پێشتر دەبوو فەرمانبەران بە بێ مووچە مۆڵەتێكی كورت وەربگرن، بەڵام بەپێی پڕۆژە یاسا تازەكە، كە دەبێ پەرلەمانیش پەسەندی بكات، فەرمانبەران دەتوانن مۆڵەتی درێژخایەنیش وەربگرن‌و لەماڵەوە نیوە مووچەكە وەربگرن.

Advert test