هەرێم جێگرەوەی نەوتی دۆزییەوە

124 views 13 ئازار 2016

Advert test

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لەئیتاڵیایەو سوپاسی حكومەتی رۆما دەكات بۆ دامەزراندنی كارگەی زەیتون‌و راشیدەگەیەنێت، تا ئێستا هەرێم پشتی بەنەوت بەستووە، ئەگەر ئیتالیا هاوكار بێت، دەتوانرێ كەرتی كشتوكاڵی هەرێم ببوژێنرێتەوە‌و ببێتە سەرچاوەی داهات. عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بەسەردانێك گەیشتە ئیتاڵیاو لەگەڵ بەڕێوەبەرێكی گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبۆوەو سوپاسی حكومەتی رۆمای كرد لەهاوكاریكردنی كوردستان‌و دامەزراندنی كارگەیەكی زەیتون‌و داواشی لێكردن پڕۆژەكە درێژ بكرێتەوە بۆ ساڵی 2017 چونكە لەكاتێكی هەستیار كۆتایی دێت كە مانگی ئابی ٢٠١٦یە بۆ دامەزراندنی ژێرخانی زەیتون، لەگەڵ لەخۆگرتنی ئامێرێكی دیكەی گوشین و تاقیگەیەكی تایبەت بە زەیتوون. وتیشی، لەبەرئەوەی تاكە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی كوردستان تائێستا نەوت بووەو نرخەكەش زۆر دابەزیوە، بۆیە هەرێم تووشی قەیرانی دارایی بووە، بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵیش تاكو ببێتە سەرچاوەیەكی دیكەی داهات، حكومەتی ئیتاڵیا هاوكارییەكی بەرچاوی ئەم كەرتە بكات راستەوخۆ یان لەڕێگەی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری.

Advert test