مەرجەكانی وەرگرتنی مافی پەنابەری هەمیشەیی لەبەریتانیا – ئابوری نیوز

154 views 2 نیسان 2016

لەنێوان ساڵانی 2016-2020 بەریتانیا بەنیازە 20 هەزار پەنابەر وەربگرێت لەهەموو وڵاتانی جیهانەوە، بەڵام بۆ ئەم وەرگرتنە چەند مەرجێكی داناوە، لەوانە:- 1- ئەو كەسەی داوای مافی پەنابەری دەكات دەبێت كەسێك بێت كە نەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی و مەترسی لەسەر ژیانی هەبێت. 2- نەتوانێت لە وڵاتەكەی خۆی یاخود لەبەشێك لە وڵاتەكەی خۆی بژی. 3- هێزە ئەمنییەكان نەیانتوانی بێت ئەو كەسە بپارێزن. هەروەها دەبێت ئەو مەترسیانەی لەسەر كەسی داواكار هەیە، لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە بن:- 1- رەچەڵەك. 2- ئایینی ئەو كەسە یاخود نەبوونی بیروباوەڕی ئایینی. 3- نەتەوە. 4- بیروباوەڕی سیاسی. 5- رەگەزو خواستە سێكسییەكان.

هەروەها دەشبێت لەكاتی داواكردنی مافی پەنابەرێتیدا كەسی داواكار لەوڵاتی خۆیدا نەبێت یاخود لەبەریتانیان داواكە پێشكەش كرابێت یاخود داواكار هەست بكات لەوكاتەدا ژیانی لە مەترسیدایەو ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی. ئەگەر هاتوو ئەو كەیسی داواكار لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە قبوڵ كرا، ئەوا بانگهێشت دەكرێت بۆ چاوپێكەوتن، لەوكاتەشدا وێنەی دەگیرێت و پەنجە مۆری پێدەكرێت، و بۆ قبوڵنەكردنیش چاوپێكەوتنێكی تری لەگەڵ دەكرێتەوە. ماوەی وڵامدانەوەی كەسی داواكار لەماوەی شەشە مانگدا وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر هاتوو قبوڵ كرا ئەوا مافی مانەوەی پێدەدرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ و دواتر رەگەزنامە وەردەگرێت، ئەگەر هاتوو كەیسەكەی قبوڵ نەكرا ئەوا داواكار دەتوانێت جارێكی تر تەمیزی بكاتەوە، ئەگەر هەر نەشكرا ئەوا دەینێرنەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی ئەگەر لەژێر دەستی ئەواندا بێت.