ئەمرۆ نرخی دۆلار فڕیی

104 views 16 نیسان 2016

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخێکی نوێی تۆمار کرد و بە ١٣٠.٥٠٠ هەزار دینار فرۆشرا.

 هەروەها لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبار 130 هەزار و 300 دینار

ئەمە لە کاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبار ١٢٩ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

گرژی و ئاڵۆزییەكانی  پەرلەمانی عێراق و نادیاری رەوشی سیاسی عێراق، یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.