دوایی هەواڵی مردنی ” ئەنجلینا جولی ” بەم شێوەیە دەرکەوت

91 views 22 نیسان 2016

Advert test

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی ئەستێرەی جیهانی و ئەکتەری ناوداری هۆڵیود ئەنجلینا جولی لە میدیا جیهانیەکان دا بۆ یەکەم جار ئەم خانمە هونەرمەندە دەردەکەوێتەوە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان.

پێگەی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتەر وێنەی نوێی ئەنجلینا جولی بڵاوکردوە کە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە سەردانی ئەو بارەگایەی کردوە و تیایدا لە گەل ئەمینداری گشتی نەتەوە یە کگرتووەکان بان کی مون و هاوسەرەکەی دەردەکەوێت. ئەم ئەستێرە جیهانییە کە بە ئەنجامدانی کاری خێرخوازی و مرۆیی ناسراوە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانە بۆ پەنابەران، پێشتریش سەردانی کەمپی پەنابەرانی کردووە لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان لە نێوانیادا هەرێمی کوردستان.

122242016_1b3b08c5-7117-4533-9a6e-5cafa5d2f4d4
122242016_f79c36c1-0982-42b6-986d-44682c08caa3