كاريگه‌ری قه‌یرانی دارایی له‌ سه‌ر پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان

112 views 24 نیسان 2016

Advert test

……………            …….. ……            ….              …      ………..        ……..             ………..  ………. ….

كاريگه‌ری قه‌یرانی دارایی له‌ سه‌ر پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌  هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێك له‌ سیما و ده‌رئه‌نجامه‌كانى حكومڕانى 25 ساڵه‌ى هه‌رێمى كوردستان بریتیه‌ له‌ نه‌بوونى سیسته‌مێكى ئابورى و به‌رێوه‌بردنى ته‌ندروست له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى و واقعى بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌,

به‌ دیوێكى تردا به‌ درێژانى ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌توانرا بنیادى رۆڵى كه‌رته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كه‌رتى گشتى بگه‌یه‌ نرێت به‌ ئاستیكى ئه‌وه‌نده‌ گونجاو كه‌ له‌كاتى دروست بوونى قه‌یرانێكى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا توانا و به‌شداریه‌كى باشی هه‌بیت له‌ سوكردنى بارگرانى له‌سه‌ر شانی كه‌رتى گشتى.

بنیاد نه‌نانى كه‌رته‌ ئابورییه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ما و په‌یره‌وێكى ئه‌قلانى و زانستى كاریگه‌رى قه‌یرانى داراى له‌سه‌ر خودى حكومه‌ت و ئابورى نیشتمانى به‌ راده‌یه‌كى زۆر قورس و گرانتر كردوه‌, چونكه‌ حكومرانى هه‌رێم ته‌نها له‌ گه‌وره‌كردنى قه‌باره‌ى بوجه‌ى به‌كاربردن و دابه‌شكردنى بۆ بوارى به‌كاربردن كورت كرابوه‌وه‌, ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌رى بكه‌ین له‌و به‌فیرۆدان و گه‌نده‌ڵى و نارێكیانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌و داهاتانه‌دا كراوه‌. كاتێك ته‌واوى ڕێڕه‌و و چالاكى بازاڕ و وه‌به‌رهێنان و بازرگانى و ته‌واوى جوڵه‌ى سێكته‌ره‌كانى تر ته‌نها و ته‌نها پشت به‌ستو بوون به‌ كه‌رتى گشتى و كران به‌ به‌نده‌ى حوكم و بڕیارى خه‌رجیه‌كانى حكومه‌ت, كاتێك ته‌واوى جوڵه‌ى خواستى گشتى یه‌كسان بوو به‌ موچه‌ و خه‌رجى حكومه‌ت, ئه‌وكات هه‌ر خه‌له‌ل و گۆرنكاریه‌ك له‌ سیاسه‌تى خه‌رجى حكومه‌ت واتا خه‌له‌ل و گۆرانكارى له‌ ته‌واوى جومگه‌ ئابورییه‌كاندا به‌ وه‌به‌هێنان و بازرگانى و خزمه‌تگوزارى له‌ ته‌اوى كه‌رته‌ ئابورییه‌كاندا.

سه‌رئه‌نجام, دروست بوونى قه‌یرانى ئابورى به‌شێوه‌یه‌كى خیرا و به‌ قه‌باره‌یه‌كى گه‌وره‌ شۆربویه‌وه‌ بۆ ناو ته‌واوى كه‌رت و جومگه‌ ئابورییه‌كان, به‌تایبه‌ت كه‌رتى تایبه‌ت پشكێكى گه‌وره‌ى ئه‌م كاریگه‌رییانه‌ى به‌ركه‌وتووه‌. سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى كاریگه‌ریه‌كان له‌ پرۆژه‌كانى حكومه‌ت كه‌ له‌رێگه‌ى به‌ڵینده‌رایه‌تیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كران ده‌ستى پێكرد, چونكه‌ یه‌كه‌م كاریگه‌رى قه‌یرانى داراى نه‌مان و وه‌ستانى بوجه‌ى وه‌به‌رهێنان بوو له‌ میزانیه‌ى ساڵانه‌ى حكومه‌تدا ئه‌مه‌ش زاده‌ى لاوازى تێگه‌یشتن بوو له‌ گرنگى بوجه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر بزاوتى ئابورى, به‌ پێى زانیارییه‌ میدیایه‌كان زیاتر له‌ 4 هه‌زار پرۆژه‌ وه‌ستاون كه‌ تایبه‌تن به‌ به‌ڵینده‌ران, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ حكومه‌ت زیاتر له‌ 550 ملیار دینار قه‌رزارى به‌ڵێنده‌رانه‌ بۆ جێ به‌جێكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ كراون.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ قۆڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى داراى له‌ چه‌ندین فۆرمدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان دروست كردوه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌ جێ به‌جێده‌كرێن به‌پێى یاسى وه‌به‌رهێنان ژماره‌ 4ى ساڵى 2006.

شێواز و ئاراسته‌ى كاریگه‌رى قه‌یرانى داراى له‌سه‌ر پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان:

یه‌كه‌م: قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ و ژماره‌ى پرۆژه‌ :

كۆى گشتى قه‌باره‌ى سه‌رماییه‌ى ئه‌ژماركراو بۆ پرۆژه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان له‌ ساڵى (2006-2016 ) بریتیه‌ له‌ 2.42 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى بۆ 752 پرۆژه‌ى مۆڵه‌ت پێدارو له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌ ئابورییه‌كاندا له‌ ماوه‌ى ئاماژه‌ پێدراودا. ساڵى 2013 به‌ ساڵى زۆرترین برى سه‌رمایه‌ى ئه‌ژماركراو داده‌نرێت كه‌ بریتى بووه‌ له‌ 12.44 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى , واتا زیاتر له‌ 29% ى كۆى گشتى سه‌رمایه‌ى ئه‌ژماركراو له‌و ساڵه‌دا بووه‌.

سه‌رتاى ده‌ركه‌وتنى قه‌یرانى داراى له‌ ساڵى 2014 ده‌وه‌ ده‌ستى پێكرد, هه‌ر له‌ هه‌مان ئه‌م ساڵه‌دا كاریگه‌رى ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌برى سه‌رمایه‌ى ئه‌مژاركراو و ژماره‌ى مۆڵه‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوو, كۆى گشتى سه‌رمایه‌ى ئه‌ژماركراو بۆ ساڵى 2014 بریتیه‌ له‌ 4.379 ملیار دۆلار له‌ ئاستى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ 86 پرۆژه‌ى مۆڵه‌ت پێدراو ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ پاشه‌ كشێى به‌گه‌رخستنى سه‌رمایه‌ به‌ ڕێژه‌ى 66% ى برى به‌گه‌رخراوى سه‌رمایه‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2013. به‌ڵام كومبوونه‌وه‌ ژماره‌ى پرۆژه‌كان له‌ 127 بۆ 86 پرۆژه‌یه‌. به‌رده‌وامى و قوڵبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان و به‌ تایبه‌تى گه‌شتن به‌ ئاستى نه‌دانى موچه‌ له‌ ساڵى 2015 ڕێژه‌كه‌ بڕێكى زیاتر رووى له‌ دابه‌زبن كردوه‌ ته‌نها له‌ ئاستى ژماره‌ى پرۆژه‌دا نه‌ك برى سه‌رمایه‌دا كه‌ كۆى گشتى سه‌رمایه‌ى ئه‌ژماركراو بۆ پرۆژه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان له‌ ساڵى 2015 بریتیه‌ له‌4.356 ملیار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى, جیاوازییه‌كى ئه‌و تۆ له‌ برى سه‌رمایه‌دا نییه‌ چونكه‌ له‌م ساڵه‌دا ته‌نها یه‌ك پرۆژه‌یه‌ى پیشه‌سازى مۆڵه‌ت پێدراو قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌كه‌ى به‌ نزیكه‌ى 2 ملیار دۆلار ئه‌ژماركراوه‌ واتا زیاتر له‌ 45% ى سه‌رمایه‌ى ئه‌ژماركراوى سالى 2015 بۆ 1 پرۆژه‌یه‌.!! به‌ مانایه‌كى تریش واتا قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ى 1 پرۆژه‌ نزیك به‌ 34 پرۆژه‌یه‌ مۆڵه‌ت پێدراوى هه‌مان ساڵه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ى تێبینیه‌ به‌ڵام به‌گشتى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى پرۆژه‌كان له‌ 86 پرۆژه‌وه‌ بۆ ته‌نها 35 پرۆژه‌یه‌, ئه‌مه‌ش راستى لاوازبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ى خواستى پرۆژه‌ ده‌رده‌خات له‌ هه‌ردوو ئاستى ژماره‌ و گوژمه‌ى سه‌رمایه‌دا.

دووه‌م/ كوالێتى و ئاراسته‌ى سیكته‌ر:

به‌ ووردبوونه‌وه‌ له‌ قورسى چالاكى و قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ى پرۆژه‌كان ده‌كرێت ئاستى كواڵیتى پرۆژه‌كانمان بۆ ده‌ربكه‌وێت بۆ نموونه‌ له‌ ساڵى 2013دا قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ى ئه‌ژماركراو بۆ 127 پرۆژه‌ بریتیى بووه‌ له‌ 12.44 ملیار دۆلار ئه‌مریكى. به‌لام له‌ ساڵى 2014 ئه‌گه‌ر چى قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ به‌ برى 66% دا دابه‌زیوه‌ به‌ڵام ژماره‌ى پرۆژه‌ به‌ كه‌متر له‌ 38% دا دابه‌زیوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ریى ئه‌و راستیه‌ كه‌ ئه‌گه‌رچى ژماره‌ى پرۆژه‌كان زۆرن به‌ڵام گوژمه‌ى سه‌رمایه‌كانیان زۆر كه‌مه‌, به‌ واتایه‌كى تر خواست زیاتر رووى له‌و جۆره‌ پرۆژانه‌یه‌ كه‌ كه‌متر مه‌ترسیان هه‌یه‌ وه‌ چالاكیان سنورداره‌. ئه‌مه‌ش به‌ دیوێكى تردا واتا كاریگه‌ریان لاوازه‌ له‌سه‌ر ئابورى نیشتیمانى, له‌ ساڵى 2015 ئه‌م دیارده‌ زیاتر چونكه‌ به‌ 34 پرۆژه‌ ته‌نها نزیك به‌ 2 ملیار دۆلار ئه‌ژمارى سه‌رمایه‌كه‌یان بووه‌.

له‌ ئاستى خواستى سێكته‌ریندا به‌ گشتى ئاراسته‌كان بۆ ئه‌و سێكته‌رانه‌ن كه‌ مه‌ترسیان كه‌متره‌ و له‌ روو چالاكى و كاریگه‌رییه‌وه‌ لاوازن, ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌راوردێك له‌ نیوان سیكته‌رى پیشه‌سازى و بازرگانیدا بكه‌ینه‌ ئه‌وا ده‌بینین كه‌ له‌ ساڵى 2013دا كه‌ ژماره‌ى پرۆژه‌كان 127 پرۆژه‌ بووه‌, زیاتر له‌ 47 پرۆژه‌یان پیشه‌سازین و 22 پرۆژه‌شیان بازرگانی, به‌ڵام له‌ ساڵى 2014 دا پاش قه‌یرانى داراى, ئه‌گه‌ر چى ژماره‌ى پرۆژه‌كان له‌ 127 وه‌ بۆ 86 پرۆژه‌ كه‌مى كردوه‌ به‌لام قه‌باره‌ى كه‌مكردنى پیشه‌سازییه‌كان زیاتر بووه‌ له‌ 49% كه‌ له‌ 47 پرۆژه‌وه‌ بۆ 24 پرۆژه‌ كه‌مى كردوه‌ به‌لام بازرگانیه‌كان ته‌نها 10% بووه‌ له‌ 22 پرۆژه‌وه‌ بۆ 20 پرۆژه‌ كه‌مى كردوه‌ واتا ته‌نها به‌ 2 پرۆژه‌ له‌ كاتێكدا رێژه‌ى كه‌م بوونه‌وه‌ى پرۆژه‌كان له‌ نیوان ئه‌و دوو ساڵه‌دا له‌ 127 وه‌ بووه‌ بۆ 86 پرۆژه‌.

سێهه‌م/ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان: پاش پیدانى مۆڵه‌ت به‌ پرۆژه‌ , پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه‌ پێویسته‌ جێ به‌ جێبكرێت, كاریگه‌رى قه‌یرانى داراى له‌م رووه‌ له‌ دوو ئاستدایه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ پێش قه‌یرانه‌كان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆریان جێ به‌ جێكردوه‌, سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كاركردن تیاندا به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر خاو بووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت زۆرێكیان كاریان وه‌ستاندوه‌, له‌ ئاستى دووه‌مدا ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ له‌ سه‌رده‌مى قه‌یراندا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه‌ , كارى ده‌ست به‌كاربوونیان له‌و په‌رى لاوازیدایه‌ , هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ر ئه‌نجام بریتین له‌ دواكه‌تن و نه‌بوونى كاریگه‌رى ئه‌م مۆڵه‌تانه‌ له‌سه‌ر ئابورى نیشتیمانى.

چواره‌م/ پرۆژه‌ جێ به‌ جێكراوه‌كان: یه‌كێكى تر له‌ كاریگه‌رى قه‌یرانى دارى بریتیه‌ له‌ نه‌مانى بازارى به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریه‌كانى بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ له‌بوارى به‌رهه‌مداریدان, به‌ جۆرێك زۆرێك له‌ پرۆژه‌ پیشه‌سازییه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوه‌تى له‌ به‌رهه‌م هێنان نه‌وه‌ستابن ئه‌وا به‌ راده‌یه‌كى زۆر ئاستى به‌رهه‌م هێنانیان كه‌م كردۆته‌وه‌ , بۆ هه‌موو كه‌رته‌كانى ترى وه‌كو گه‌شتیارى و خزمه‌تگوزارى و بازرگانیش كاریگه‌رییه‌كه‌ هیچ كه‌متر نى یه‌ له‌ پرۆژه‌ پیشه‌سازییه‌كان, دروست بوونى داعش و تێكچونى بارى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ ئه‌م كاریگه‌رییه‌ى زیاتر قورستر كردوه‌ چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ناوچه‌كانى ترى عیراق بازارێكى باش بوون بۆ به‌رهه‌م پیشه‌سازییه‌كان هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كى باشیش بوو بۆ به‌بازارى كه‌رتى گه‌شتیارى و بازرگانى…

سه‌ره‌راى گه‌وره‌ى كاریگه‌رى قه‌یرانى داراى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌لام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه‌ تێكچونى بارى ئاسایشى ناوچه‌كه‌ و قه‌یرانه‌ سیاسه‌یه‌كانیش به‌ راده‌یه‌كى زۆر كاریگه‌ریان هه‌بووه‌, دوا جار ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ بریتی ده‌بن له‌ لاوازى گه‌شه‌ى ئابورى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا و شۆربوونه‌وه‌ى ئه‌م كاریگه‌ییه‌ له‌سه‌ر بار و ژیانى هاولاتیان و قورستركردنى بارگرانیه‌كانى سه‌رشانى حكومه‌ت له‌و قه‌یرانه‌ى كه‌ تێیدایه‌.

Advert test