سلێمانی ؛ زۆرترین كرێنشینی هەیە

307 views 26 نیسان 2016

Advert test
سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان رایدەگەیەنێت، 80 هەزار كرێنشین لەلای ئەوان خۆیان تۆماركردووەو لەو ڕێژەیەش 31 هەزاری لەسلێمانیە.
بەرهەم قەرەداغی سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان راگەیاندووه”بەپێی ئەو ئامارەی لەلای ئێمە تۆماركراوە، ژمارەی كرێنشین لەهەرێمی كوردستان زیاترە لە 80 هەزار كرێنشین، لەو ڕێژەیەش 31 هەزاریان لەسلێمانین، هۆكاری زیادبوونی ڕێژە كرێنشینیش بۆ نەبوونی پلانی گونجاوی حكومەت لەبارەی دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەگەڕێتەوە”.
شایەنی باسە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ ئامارێکی لەسەر ژمارەی كرێنشینان بلاونەکردوەتەوە ، بەلام ئامارەسمیەکان ئاماژە بە بوونی 250 هەزار خێزانی كرێنشین دەکەن لە هەرێمی کوردستان
بەوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمەوە بڕیار بۆ پێدانی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بەكرێنشینان دراوە، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنیان دیارینەكراوە
Advert test