عزەت سابر : نەوتی کوردستان هەرزان فرۆشکراوە

98 views 10 ئایار 2016

Advert test
دوای ئەوەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا بڕی فرۆشراو و داهاتی نەوتی هەرێمی لە مانگی نیساندا بڵاوكردەوە، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان سەرسوڕمانی خۆی پیشانداوە بەوەی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 26 دۆلار فرۆشراوە.
د.عزەت سابیر- پەرلەمانتار و سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت ناكرێت لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 43 دۆلار بێت، كەچی حكومەتی هەرێم بە 26 دۆلار بیفرۆشێت، تەنانەت 7 دۆلار كەمتر لە حكومەتی عیراق.
 لە بەشێكی پویامەكەشیدا نوسیوێتی، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەم ئەو نەوتە جوانە هەرزان فرۆش نەكات و بەدوای كریارێكی باشتر دا بگەڕێت. بەپێی دواین راپۆرت، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە مانگی نیساندا بڕی 14 ملیۆن و 241 هەزار و 714 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی 376 ملیۆن و 395 هەزار و 901 دۆلار بووە.
Advert test