داعش بە بڕی یەك ملیار دۆلار زیانی لە وەبەرهێنانى کوردستان داوە

73 views 22 ئاب 2014

Advert test
داعش بە بڕی یەك ملیار دۆلار زیانی لە وەبەرهێنانى کوردستان داوە
2082014175659208201466x
یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەم دیدارەدا لەگەڵ (ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی) باس لەو قەیران و زیانانە دەكات كە لە ماوەی ساڵی 2014 بە كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان كەوتووە.
“ساڵی 2014 بۆ كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و ئاڵو گۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان، ساڵێكی لەبار نەبوو، لەسەرەتاوە بە هۆی كێشە و گرفتەكانی عێراق و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت و بودجەی گشتی و قەیرانی داراییەوە، زیانی گەورە بەر كەرتی تایبەت كەوت.”
مەلا یاسین مەحمود بەمشێوەیە باسی ساڵی 2014ی كرد، سەرەتای مانگی حوزەیرانی ڕابردو چەكدارانی داعش پەلاماری شاری موسڵ و دەوروبەریان داو ئەو شارەیان كۆنترۆڵ كرد، دواتر بەرەو ناوچەكانی تری عێراق پێشڕەوییان كرد و چەند شار و ناوچەیەكی دیكەیان خستە ژێر دەستی خۆیانەوە و قەیرانێكی گەورە لەو وڵاتەدا سەری هەڵدا.