هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم (75%) کەمیکردوە

73 views 22 ئاب 2014

Advert test

هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم (75%) کەمیکردوە

168201413424gjg6gd7e

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: لە ئێستادا بە رێژەی (%75) هاتنی گەشتیارن بۆ هەرێم کەمیکردوە.
ئارام شوانی‌، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئاماری ئه‌مساڵی‌ گه‌شتیاران جیاوازه‌ له‌ ئاماری‌ ساڵانی‌ رابردو، بەپێی ئامارەکەش ئەمساڵ هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم بە رێژەی (%75) کەمیکردوە و هۆکارەکەشی بەهۆی دۆخی ئێستای عێراقەوەیە. 
وتیشی: لە پێشتردا سەدان خێزانی عەرەب بە گەشتیاری رویان لە هەرێم دەکردو داهاتێکی باشیان خەرجدەکرد، بەڵام لە ئێستادا بە ئاوارەی رو لە هەرێم دەکەن.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی ئەو رێژە ئاوارە عەرەبانە بوەتە هۆی دروستکردنی بارگرانی بۆ هەرێم و جگە لەوەش ئەو ئاوارانە هیچ داهاتێکیان بۆ کەرتی گەشتیاری نیە.

Advert test