موچەی خانەنشینی 11 سەركردەی باڵا ئاشکراکرا

240 views 20 ئایار 2016

Advert test

ئاژانسێكی عێراقی موچەی خانەنشینی سەركردەكانی عێراقی ئاشكراكرد كە لەنێویاندا موچەی هەریەك لەجەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق‌و د.رۆژ نوری شاوەیس جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی تێدایە.

ئاژانسێكی عێراقی موچەی خانەنشینی سەركردە باڵاكانی عێراقی بڵاوكردەوە‌و لەنێو ئەو لیستەدا موچەی خانەنشینی هەریەك لەمام جەلال سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق‌و د.رۆژ نوری شاوەیس جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی تێدایە، كە لەم دواییانەدا‌و لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی حەیدەر عەبادیدا فەرمانی خانەنشینی بۆ دەركرا. بەپێی ئاژانسی (موجز الاخبار)ی عێراقی موچەی خانەنشینی هەندێك لەسەركردەكانی عێراق بەمجۆرەیە: مەحمود مەشهەدانی: 57 ملیۆن دینار غازی یاوەر :57 ملیۆن دینار نوری مالیكی: 62 ملیۆن دینار جەلال تاڵەبانی: 82 ملیۆن دینار ئوسامە نوجەیفی: 62 ملیۆن دینار خوزەیر خوزاعی: 62 ملیۆن دینار حسێن شەهرستانی: 58 ملیۆن دینار ساڵح موتڵەگ: 58 ملیۆن دینار رۆژ نوری شاوەیس: 58 ملیۆن دینار ئەیاد سامەراشی: 57 ملیۆن دینار نەصیر ئەلعانی: 58 ملیۆن دینار

ئاوێنە

Advert test