وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتی نەوتى مانگى ئایارى بڵاوکردەوە

225 views 2 حوزه‌یران 2016

Advert test

ئەمڕۆ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ڕاپۆرتى هەناردەکردنى نەوتى مانگى ئایارى بڵاوکردەوە ، لە مانگى ئایاردا تێکڕا ١٥ ملیۆن و ٩٠٤ هەزار بەرمیل لە ڕێگەى بۆرییەوە هەناردەکراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە مانگى ڕابردوودا ڕۆژانە ٥١٣ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەى بۆرییەوە هەناردەکراوە و داهاتەکەیشی بریتیبووە لە ٣٩٠ ملیۆن ٧٤٨ هەزار دۆلار, وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەى بەوەشکردوە، لەو پارەیە ٧٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانى بوارى نەوت وەک شایستەداراییەکانیان.

Advert test