تورکیا ؛ بە پارەیەکی کەم ڤیزا دەدات بە هاوڵاتیان

134 views 4 حوزه‌یران 2016

Advert test

به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانی ( توركش ئێرلاین ) له‌ به‌غدا زانیاری نوێی  له‌باره‌ی پێدانی  ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراقی بڵاوكردوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركش ئێرلاین به‌ ئاژانسه‌ی هه‌واڵی نینا یعێراقی ڕاگەیاندووە ” هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گۆنکاری  له‌ مه‌رج و ڕێنمایانه‌یدا ده‌كات كه‌ بۆ پێدانی ڤیزا به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقیدا سه‌پاندبووی.

چاوه‌ڕوان ده‌كریت بڕیاره‌كه‌ به‌و ئاسته‌ بێت كه‌ چی دیكه‌ هاوڵاتی عێراقی پێویستی به‌وه‌ نه‌بێت پاره‌ له‌ بانك دابێ و كه‌شفی بانكی ببات، به‌ڵكو كار ئاسانی تێدا بێت تا هاوڵاتیان بتوانن به‌ نزیكه‌ی 30 دۆلار له‌ نوسینگه‌كانی هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین له‌ زووترین كاتدا ڤیزای توركیا وه‌ربگرن.

Advert test