وەزارەتی دارایی ؛ 2 بڕیار بۆ فەرمانبەران و پێشمەرگە دەردەکات

291 views 6 حوزه‌یران 2016

Advert test

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دوو بڕیار دەرەکات سەبارە بە مۆڵەتی بێ موچە و پێشمەرگە

لەو نوسراوێكدا كەلەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە و  ئیمزای رابەر سدیق، بریكاری وەزارەت بە وەكالەتی بەسەروەیە و ئاراستەی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا كراوە، هاتووە “پاڵپشت بە بڕیاری بەڕێز ئەنجومەنی وەزیران ژمارە/ ٨٣، لە ٢/٥/٢٠١٦ پێتان ڕادەگەیەنین كەوا مۆڵەتی بێ موچە (پزیشكانی ڤێتێرنەری) دەگرێتەوە”.

13407493_1067104353356287_574296801_n

لە بڕیارێکی تری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ئاماژە دەکات بە درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی  مووچە و دەرماڵە لە 6 مانگەوە بۆ 12 مانگ بۆ ئەو کەسانەی شەهید دەبن لە ڕیزەکانی هێزەکانی پێشمەرگە ، تا دۆسیەکانیان رێک دەخرێت.

Advert test