ئابوری كوردستان لە نێوان عێراق و كوردستانێكی باشتر دا

118 views 11 حوزه‌یران 2016

Advert test

ئابووری كوردستان لە نێوان  عێراق و  كوردستانێكی باشتر دا

له‌ ئینستیتیوتی (مێری) كه‌ دیدارێكی ساڵانه‌یه‌ و له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، تیایدا كۆمه‌ڵێك پرۆفیسۆر و دكتۆر توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی ئابووری و دارایی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كه‌ن. وه‌ هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌. له‌ سێهه‌مین دیداری مێریدا كه‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجام درا، (فرانك گه‌نته‌ر) پرۆفیسۆر له‌ بواری ئابووری له‌ زانكۆی (لێهای) توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی بێكاری كردووه‌ له‌ كوردستان و عێراق. له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كرد و وتی: به‌راورد به‌ ڕێژه‌ی بێكاری ساڵانی پێشوو و ئێستا، ساڵانی پێشوو له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ داعش درووست بووه‌ و ئاواره‌یه‌كی زۆر ڕووی كردۆته‌ كوردستان، ڕێژه‌ی بێكاری بریتیه‌ له‌ ٦٢٠،٠٠٠ بێكار.

كه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ مه‌ترسی ده‌خاته‌ ناو نیشته‌جێبوونی هاوڵاتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نجی ئێستا پێویستی به‌ هه‌لی كار هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت بڕۆنه‌ ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاتێكدا كه‌ نه‌ هه‌لی كار هه‌بێت نه‌ شتێك هه‌بێت كه‌ بژێوی ژیانی دابین بكات ئه‌وا مه‌جبور ڕوو بكاته‌ وڵاتانی تر وه‌كو ئاواره كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی جۆراوجۆر دروست ده‌كات وه‌ ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش دروسنه‌بونی نیشته‌جێبوونه‌. هه‌مان كێشه‌‌ له‌ ناو وڵاتی ئه‌مریكا ڕوویدا له‌ ساڵی ٢٠١٣. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ عێراق و كوردستان ساڵانه‌ ٧٠،٠٠٠ هاوڵاتی هه‌وڵی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ هه‌لی كار بدۆزنه‌وه‌. ئێستا٦٢٠،٠٠٠ بێكار هه‌یه‌ وه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بۆ ساڵی داهاتوو ده‌بێت به‌ دووئه‌وه‌نده‌. له ئێستاوه پێویسته‌‌ هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ پێویسته‌ ٧٠،٠٠٠ هه‌لی كار درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ بۆ ساڵی داهاتوو نه‌بێت به‌ دووئه‌وه‌نده‌. زۆربه‌مان ئه‌م كێشانه ده‌زانین كه‌ هه‌یه‌ له‌ ناو وڵاته‌كه‌دا. به‌ڵام ئایا ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ٧٠،٠٠٠ هه‌لی كار دروست بكرێت له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌ته‌وه‌؟

بۆچی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌‌ جێبه‌جێ نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری هه‌ردوولا و هاوڵاتی چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟ ١-لابردنی ئه‌و تورك. عه‌ره‌ب، پاكستانی و فلیپینیانه‌ی كه‌ زۆربه‌ی زۆری هه‌لی كاریان داگیر كردووه‌ له‌ كوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌مان لابردێن، ئه‌وا هاوڵاتی كورد ده‌توانێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كارانه.‌ ٢-دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیا و كارگانه‌ی كه‌‌ كرێكاریان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیان بۆ هێناوه‌. ٣-باشتر وایه‌ ڕێگه‌ له‌و تورك، عه‌ره‌ب، ئێرانیانه‌ی كه‌ به‌رهه‌می خۆماڵی وڵاتانی خۆیان ده‌هێننه‌ ناو كوردستان. ئه‌وكات هاوڵاتی كورد ده‌توانێت ده‌ستبكات به‌ به‌رهه‌می خۆماڵی و دروستكردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دێت. ٤-ڕێگری گرتن له‌و مه‌سئولانه‌ی كه‌ هاوڵاتی بیانی ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ شه‌ریك له‌ هه‌لی كاردا. ٥-زیادكردنی خوێندن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بواره‌كه‌یان بریتیه‌ له‌ بزنس بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی زیاد بكه‌ن.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكرێن. كۆمه‌ڵێك زیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵات ده‌دات، له‌وانه‌: ١-كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا هاوڵاتی كورد تیایدا شاره‌زایی نیه‌. بۆیه‌ پێویستی به‌ هاوڵاتی ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ ٢- كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م هه‌یه‌ كه‌ شیاو نیه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنان له‌ وڵاته‌كه‌دا. به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆمان بێت، به‌ڵام ته‌نها به‌رهه‌می توركی و ئێرانی و چینی نه‌بێت. ٣- له‌ دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام، زۆربه‌ی كارگه‌ و به‌رهه‌مه‌ خۆماڵی و زه‌رعاته‌كانمان له‌ناوچوون، ده‌بوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی بكردایه‌ به‌ دروست كردنه‌وه‌ی ئه‌م كارگانه‌ و چاكردنیان.

ئایا تۆ ده‌زانیت؟  له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆی ٢٥ بەڵێندەر  ٢٤ بەڵێندەر توركن و زۆربه‌ی كرێكاره‌كانیان توركه‌  له‌ %٨٣ له‌ به‌رهه‌می میوه‌ و شیره‌مه‌نی و خواردن له‌ توركیاوه‌ بۆمان دێت  له‌ %٧٥ هه‌لی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست عه‌ره‌ب و توركه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ ڕێژه‌ی بێكاری بۆ ساڵی داهاتوو ده‌بێت به‌ دووئه‌وه‌نده‌.

ڕەزبەر سابوونچی