گەشەی ئابوری جیهان زۆر خاو دەبێت

336 views 13 حوزه‌یران 2016

Advert test

لە تازەترین راپۆرتی دا بەنکی نێودەوڵەتی کە بە ناونیشانی ” ئاسۆی ئابوری  جیهان  مانگی پێنج و شەشی 2016  و جیاوازی و مەترسیەکان ” بڵاویکردوەتەوە. ، ئاماژە دەکات بە خاوبوونەوەی زۆری گەشەی ئابوری جیهان.

بەنکی نێودەوڵەتی ئاشکرایی دەکات ” ڕێژەی گەشەی ئابوری جیهان 2.4 ٪ بووە لە سا‌ڵی 2015 دا ، هەروەها ڕیژەی گەشە 2.4٪ دەبێت بۆ ساڵی 2016 ، پێشبینی دەکات رێژەی گەشەی ئابوری جیهان 2.8 ٪ بۆ ساڵی 2017 ، 3.0٪ بۆ سا‌ڵی 2018.

بەنکی نێودەوڵەتی ڕوونیدەکاتەوە ” کێشە سیاسیەکان و کەم بوونەوەی چالاکیە ئابوریەکانی چین و دابەزینی نرخی نەوت هۆکاری سەرەکی خاوو بوونەوەی گەشەی ئابوری جیهانە و پرسی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ئابوری  جیهان.

Advert test