پەرلەمانتارێک؛ 300 پاڵاوگەی نایاسایی هەیە و زۆرینەیان هی بەرپرسانە و داهاتی ڕۆژانەشیان ١٦ ملیۆن دۆلارە

164 views 13 حوزه‌یران 2016

Advert test

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمەڵێک بەڵگەی ئاشکراکردووە و دەڵێت “ئەو پاڵاوگانە زۆرینه‌ی زۆری هی به‌رپرسانه‌ یان به‌رپرسان شه‌ریكیانن و به‌شی زۆریان سه‌رچاوه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی نه‌وتی دزراوو به‌قاچاخ براوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ژینگه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان پڕكردووه‌ له‌ ژه‌هر”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی کۆمەڵی ئیسلامی نوسیویشیەتی ” ئه‌م پاڵاوگانه‌ نه‌فتاو گازوایل و گازو فیول ئۆیل و نه‌وتی سپی و ڕۆن و به‌نزین و كیرۆسین جیاده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رهه‌می ده‌هێنن و له‌بازاڕی ڕه‌ش ده‌یفرۆشنه‌وه‌و به‌ته‌نكه‌ر بۆ وڵاتانی دراوسێی ده‌نێرن، به‌پێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی داهاتی ڕۆژنه‌ی ئه‌م ٣٠٠ پاڵاوگه‌یه‌ ١٦ ملیۆن دۆلاره‌”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “له‌م خوله‌دا فشاری زۆرمان خسته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌ستی كرد به‌ تۆماركردنیان، ١٩٠ پاڵاوگه‌ی تۆماركرد كه‌خاوه‌نی هیچ مۆڵه‌تێك نین”.

baldeheje (1)

Advert test