بازرگانان ؛ ئارامی سیاسی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئابوری کوردستان

514 views 15 حوزه‌یران 2016

Advert test

یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان ڕادەگەیەنێت  ناکۆکی و ململانی سیاسی لە ماوەی ڕابردوودا کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر ئابوری کوردستان و بەتایبەتی پارێزگایی سلێمانی .

شێخ عەتا محمد جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی بە ئابوری نیوزی ڕاگەیاند ” چەندین سەدانمان بۆ لای سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسەکان ئەنجام داوە بۆ  بەدواداچوون و تاوتوێکردنی کێشە ئابوریەکانی کوردستان و بەگەرخستنی هەوڵ و تواناکان بۆ باشترکردنی دۆخی ئابوری.

شێخ عەتا محمد وتی ” لە میانی سەردانکردنمان بۆ لای نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی رێکەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی باری ئابوری پارێزگایی سلێمانی ، رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد دەبێت کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار گرنگی زۆری پێبدرێن و بەروە پێشەوەی ببردرێت و سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ داهاتی کوردستان.

Advert test