کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی 24 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرت

313 views 23 حوزه‌یران 2016

Advert test

کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی – تورکی – بەریتانی رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان 24 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری پێداوە لەبەرامبەر گواستنەوەی نەوت لە مانگی ئایاری رابردوودا.

ئەمە دووەم بڕە پارەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیداتە گەنەل ئینێرجی، دوای ئەوەی هەر لەم هەفتەیەدا 15 ملیۆن دۆلاری دیکەی پێدا.

کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی پێنجشەممە 23-6-2016 لە وێبسایتی  فەرمی خۆی بڵاویکردەوە ” ئەم بڕە پارەیە  لەبەرامبەر گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ بۆ بازاڕەکانی جیهان لە حکومەتی هەرێمی وەرگرتووە ، کە تێکڕای مافەکانی 32 ملیۆن و 950 هەزار دۆلار بووە، هاوکات بڕی 6 ملیۆن و 340 هەزار دۆلاری پێشووی لای حکومەتی هەرێمی کوردستان مابوو.

Advert test