بۆچی ئۆتۆمبیلی یابانی کڕیاری زۆرە لە چاو ئۆتۆمبیلەکانی تر

130 views 23 حوزه‌یران 2016

Advert test
 له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگیه‌كی زۆر و باسێكی زۆری ئۆتۆمبیلی یابانی و شتمه‌كه‌كانی ده‌كه‌ن. له‌ هه‌موو شوێنێك و جێگایه‌ك هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبیلێک  هه‌یه‌ هه‌ر له‌  كۆری و یابانی و ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و به‌ریتانی. به‌ڵام به‌تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌یاره‌ی یابانی زۆر زیاتر بوونی هه‌یه‌ له‌چاو ئۆتۆمبیلەکانی تر، ، وەک ئاشکرایە  كڕیاری ئۆتۆمبیلی یابانی زیاتر تۆیۆتا لاندكروزه‌ر (وه‌نه‌وشه‌- لە کوردستان زۆر ئەم ناوە بەکاردەهێندرێت )، تۆیۆتا ئه‌ڤه‌لۆن، تۆیۆتا كامری، نیسان پاتڕۆڵ، نیسان ئه‌ڵتیما، نیسان ماگزیما، كیا سیراتۆ، كیا سپۆرتاج، كیا ڕیۆ، هایۆندای ته‌كسۆن..هتد ئه‌مانه‌ فرۆشی زۆرن. . ئایا ئه‌زانن بۆچی كڕیاری ئه‌م جۆره‌ئۆتۆمبیلانه‌ زۆرن؟ زۆر لە شارەزایان ته‌نها هۆی ئەوەی  كه‌ شمەک و کاڵایی   ئۆتۆمبیلی یابانی هه‌رزانه‌ و له‌كاتی فرۆشتنه‌وه‌دا به‌ هه‌مان نرخ ده‌فرۆشرێته‌وه‌ وه‌ تێچووونی  كه‌مه. به‌ڵام قه‌ت بیرمان له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ئایا تۆكمه‌یی و سیسته‌می به‌رگری و پارێزگاری كردنی ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ له‌ سه‌دا چه‌ندن؟
باسێكی كورتی سیسته‌می به‌رگری و پارێزگاری:
ئه‌م سیستمه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ جۆری ئۆتۆمبیل له‌ سه‌دا چه‌ند ئۆتۆمبیلەکە ده‌پارێزێت له‌ وه‌رگه‌ڕان و كاره‌ساتی هاتووچۆ وه‌ له‌ كاتی پێچ كردنه‌وه‌دا ئه‌م سه‌یاره‌یه‌ تووشی وه‌رگه‌ڕان نابێت. له‌ كڕیارانی سه‌یاره‌ی یابانیم پرسیوه‌ بۆچی سه‌یاره‌ی یابانی ده‌كڕن؟ وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو كه‌ئۆتۆمبیلی یابانی نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه‌ و پارچه‌ی یه‌ده‌گی هه‌رزانه‌ و به‌ ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به‌ڵام  ئه‌وەی من بەدواداچوونم بۆ کردووە  بۆچی ئۆتۆمبیلی ئه‌مریكی یاخوود ئۆتۆمبیلیی غه‌یری ئۆتۆمبیلیی یابانی ناكڕن؟ وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو كه‌ نرخیان گرانه‌ و پارچه‌ی یه‌ده‌گیان به‌ ئاسانی ده‌ست ناكه‌وێت.
لێره‌دا من لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی یابانی و ئۆتۆمبیلەکانی تر كردووه‌ :
١-ئۆتۆمبیلی یابانی به‌ تایبه‌تی تۆیۆتا لاندكروزه‌ر (وه‌نه‌وشه‌) به‌ ١٤ سه‌عات درووست ده‌كرێت به‌ڵام سه‌یاره‌ی ئه‌مریكی وه‌كو جێب به‌ دوو ڕۆژ یان زیاتر درووست ده‌كرێت.
٢- سیسته‌می به‌رگری وه‌نه‌وشه‌ (%٤٥)ه‌ واته‌ له‌ نیوه‌ كه‌متره‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ وه‌رگه‌ڕان، به‌ڵام سیسته‌می به‌رگری جێب (%٨٥)ه‌ واته‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌می وه‌رگه‌ڕانی هه‌یه‌.
٣- له‌ ڕووی به‌نزینیشه‌وه‌ تۆیۆتا لاندكروزه‌ر مه‌كینه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و به‌نزینێكی زۆر سه‌رف ده‌كات، به‌ڵام جێب مه‌كینه‌ی له‌ لاندكروزه‌ر به‌هێزتره‌ و به‌نزینێكی كه‌متر سه‌رف ده‌كات.
 ئا: ڕەزبەر سابوونچی