ئۆفیسی نوێی كۆمپانیای هوواوی لە سلێمانی کرایەوە

525 views 25 حوزه‌یران 2016

Advert test

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئۆفیسی نوێی كۆمپانیای هوواوی  لەلایەن نوێنەری کۆمپانیاکە و فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجوومەنی  بەرێوەبردنی کۆمپانیایی ئاسیاسێڵ کرایەوە، كۆمپانیای هوواوی  لە بواری  تەکنەلۆژیا و  پەیوەندیەکان‌ و مۆبایل دا کاردەکات لە  کوردستان و عێراقدا.
  بۆیەکەم جار كۆمپانیای هوواوی لە ساڵی ١٩٩٩، هاتۆتە سلێمانی دەستی کردوە بە کارکردن  لەگەڵ کۆمپانیای ئاسیا سێڵ، توانیوێتی  رۆلێکی باشی هەبێت لە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی  بوارەکانی تەکنەلۆژیا و  ئەنتەرنێت و مووبایل لە کوردستان و عێراق دا.

Advert test