بەکارهێنانی غازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی وزەی كارەبا 9 دەستکەوتی دەبێت

238 views 25 حوزه‌یران 2016

Advert test

بۆچی غازی سرووشتی باشترە لە گازوایل بۆ خستنەگەڕی وێستگەكانی وزەی كارەبا؟  ئەو دەستکەوتانە چین کە حکومەتی هەرێم  بەدەست دێنێت ئەگەر لە جیاتی گازوایل، غازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی وزەی كارەبا دابین بكات:

➊• غازی سرووشتی نرخی زۆر زۆر هەرزانترە لە گازوایل. ئەگەر بێت بڕە غازی پێویست دابین بكرێن بۆ تێكڕای یەكەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، ئەوا ساڵانە بڕە پارەیەكی مەنزەندە نەكراو دەگەڕێتەوە بۆ داهاتی گشتی كە ملیۆنەها دۆلارە.

➋• غازی سرووشتی زیانی لە خەڵوز و نەوت و گازوایل كەمترە بۆ ژینگە چونكە غازی سرووشتی پاكترین جۆری سوتەمەنی بەبەردبووە واتە fossil fuel چونكە پێكهاتووە لە میثان، سوتانی غازی سرووشتی دەبێتە هۆی پەیدابوونی دوانەئۆكسیدی كاربۆن واتە Carbon dioxide و هەڵمی ئاو واتە water vapor كە ئەمانەش هەمان ئەو پێكهاتانەن كە لەكاتی هەناسەداندا بەرهەم دێن. ڕێژەی %٤٥ی دەرپەڕاندنی دوانەئۆكسیدی كاربۆنیكەمت رە لە سوتەمەنیە ئاساییەكان و ڕێژەی %٣٠ی كەمترە لە نەوت.

➌• لەبەرئەوەی غازی سرووشتی پاكترین سوتەمەنیە، سوتانی، پاشماوەیەكی كەمی هەیە یان هەر نیەتی كەواتە هیچ مەترسیەكی بۆ سەر بۆریەكانی بزوێنەرەكە و خودی بزوێنەرەكەش نیە. بەمەش كاتی خایەنراوی نێوان دوو چاكسازی واتە period time between maintenances درێژ دەبێتەوە و پێویست بە چاكسازی ناكات بەمەش پارەیەكی ئێجگار زۆر و خەیاڵیت بۆ دەگەڕێتەوە كە بریتەیە لە تێچوی چاكاسازیەكە واتە maintenance Cost.l كە ئەمەش زیاترە لە ملیۆنێك دۆلار.

➍• بڕی كارەبای بەرهەم هاتوی زیاد دەكات بە نزیكەی لەسەدا دوو، چۆن؟ توانستی غازی سرووشتی زیاترە لە گازوایل چونكە ئۆكتانی غازی سرووشتی زیاترە لە ئۆكتانی گازوایل بەمەش چوستی بزوێنەرەكە واتە Engine Performance بەرز دەبێتەوە، چونكە گوڕی بزوێنەرەكە واتە Engine Speed و تاودانەكەی واتە Engine Acceleration زیاد دەكات لەئەنجامی ئەمەشدا، بڕە كارەبایەكی زیاتر بەرهەم دێت لەڕێگەی بەرهەمهێنەرە كارەبایەكەوە واتە Electrical Generator ەكەوە كە بڕی كارەبای بەرهەم هاتوی زیاتر بە نزیكەی لەسەدا دوو واتە ئەگەر یەكەیەكی بەرهەمهێنانی وزە واتە A unit of power Generation بتوانێت 100 مێگاوات بەرهەم بهێنێت كاتێك بە گازوایل كار بكات ئەوا كاتێك هەمان یەكەی بەرهەمهێنانی وزە، بە غازی سرووشتی ئیشی پێبكرێت، بڕی 102 یان 103 مێگاوات بەرهەم دەهێنێت. بەمەش پارەیەكی زیاترت دەست دەكەوێت لەكاتی فرۆشتنەوەی كارەباكەدا بە بەژداربووان. وە هەر مێگاواتێكیش بریتیە لە هەزار كیلۆ وات وە هەر كیلۆ واتێكیش بریتیە لە هەزار وات، واتە دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن وات زیاتر بەرهەم دێت كە دەتوانرێت بەو وزەیە 125 هەزار گڵۆپی پێ ئیش پێ بكرێت.

➎• پێویست نەبوونی فیلتەر. چۆن؟ ئەگەر یەكەیەكی بەرهەم هێنانی وزە، بە گازوایل بەگەڕ بخرێت ئەوا پێویستە سەرەتا گازوایلەكە بپاوڵێورێت لە هەموو تەنۆلكەیەكی بێگانە لە ڕێگەی فلتەرەكانەوە كە تەمەنی فیلتەرەكان سنووردارە و هەر فیلتەرەێك نزیكەی 24 كاتژمێر تەمەنیەتی بە گوێرەی ستانداردی فیلتەرەكە كە ئایا ئەو تەنۆلكانەی كە دەیپاڵێوێت، قەبارەیان چەند مایكرۆنە، وە پاش پیسبوونی پێویستە فیلتەری نوێ لە جێگای دابنرێن كە ئەمەش بڕەپارەیەكی ترە بۆت دەگەڕێتەوە و ئەو پارەیە لە ناوخۆی وڵاتدا دەمێنێتەوە و ناچێتە باخەڵی بەرودراوسێوە.

➏• بڕی غازی سرووشتی زۆرترە لە گازوایل چونكە گازوایل بەشێكی كەمی ئەو بەرهەمانەیە كە لە ئەنجامی پاڵاوتنی نەوتی خاوەوە بەدەست هاتووە، بەمەش ڕێگری دەكرێت لە بەفیرۆدانی غازی سرووشتی كە ئێستا دەسوتێنرێت بێئەوەی سودی لێ ببینرێت تەنها لەپێناوی ئەوەی لەگەڵ نەوتە خاوەكەدا واتە Crude oil ەكەدا جیاببنەوە چونكە بەهۆی زۆری بڕی غازەكەوە زۆر بێنرخانە سەیر دەكرێت.

➐• غازی سرووشتی ئاسانتر دەگوازرێتەوە و پاشەكەوت دەكرێت.

➑• سەلامەتترە. چۆن؟ كێشی سووكترە لە هەوا، دەبێتەهۆی پەرشوبڵاوبوونەوەی لەكاتی لێچوونیدا. وەك پڕۆپان نیە كە قورسترە لە هەوادا و لە شوێنە چاڵەكاندا كۆدەبێتەوە. لە ئەگەری فڕێدانی هەر جگەرەیەكدا بە نەزانی یان دروست بوونی پریشكی ئاگر لە وایەرێكی كارەبادا یاخود لێدانی هەورەبروسكە كە ڕەنگە بەهۆی ئەمەوە تەواوی یەكەیەكی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بسوتێت و ملیۆنان دۆلار زەرەری بەر بكەوێت.

➒• خاڵی خەستبوونەوە یان بەشەونمبوون واتە dew point ی ئەو غازانەی كەلە ئەنجامی سوتانی گازوایلەوە پەیدادەبێت نزمترە لە خاڵی خەستبوونەوەی ئەوە غازانەی كەلە ئەنجامی سوتانی غازی سرووشتیەوە پەیدا دەبێت كە خەستبوونەوەی ئەو غازانە دەبێتە هۆی پەیدابوونی مادەیەكی داڕزێنەر واتە corrosive كە دەبێتە هۆی داڕزاندنی بۆریەكانی بۆیلەی سوڕی هەڵمی واتە steam cycle كە بە بۆیلەرەكە دەوترێت: Heat Recovery Steam Generator

ئا : ڕەوەز جەلال

Advert test