گەورەترین كۆمەڵگایی پیشەسازی لە سلێمانی کرایەوە

735 views 26 حوزه‌یران 2016

Advert test
ئەمڕۆ یەكشەممە (2016/6/26) لە سلێمانی پڕۆژەی كۆمەڵگای پیشەسازیی (IRALEX) کرایەوە، كە سێ‌ كارگە لەخۆدەكرێت و بریتیە لە كارگەی دروستكردنی سەندويچ پانەڵ و ئەلەمنیۆم پرۆفایل و رەنگكردنی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم.
بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی كۆمەڵگای پیشەسازیی (IRALEX) کرایەوە.

(IRALEX) بریتیە لە كۆمەڵگایەكی پیشەسازیی گەورە و مۆدێرن، كە بە بڕی زیاتر لە (75) ملیۆن دۆلار، لەسەر رووبەری (137) دۆنم زەوی، لە شاری پیشەسازیی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دامەزراوە.

ئەندازیار وەرزێر سەروەربەڕێوەبەری ئۆپەرەیشن لە گروپی کۆمپانیاکانی فاروق ڕایگەیاند” ئەمە پرۆژەیەکی نوێی کۆمپانیاکانی فاروقە کە پێک هاتووە لە  كۆمەڵگای پیشەسازیی ئیرالیكس بەتوانای مرۆیی خۆماڵی و لەلایەن كۆمپانیای (زەریا) دروستكراوە، كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی فاروق گروپ، كە هەموو پێوەر و ستانداردێكی ئەندازەیی جیهانی گیراوەتەبەر و نوێترین تەكنۆلۆژیا لە دروستكردنی پرۆژەكەدا بەكارهاتووە، بەرەچاوكردنی ستاندەری (ISO)ی جیهانی”.
13510973_886602391472857_4992913190446204871_n
Advert test