سەد 100 هەزار گەشتیار سەردانی چاڤی لاندی کردووە ،داوادەکرێت دابخرێت

67 views 8 ته‌مموز 2016

Advert test

کەناڵی ئێن ئارتی نزیک لە پڕۆژەی چاڤی لاندی گەشتیاری لە شاری سلێمانی بڵاویکردەوە ” لە دوو رۆژی چەژنی مانگی ڕەمەزاندا  سەد 100 هەزار گەشتیار سەردانی چاڤی لاندی کردووە لە هەموو ناوچە و بەشەکانی کوردستان و بەشێكی زۆری گەشتیارانیش  هاولاتیانی عەرەبی ناوچەکانی عێراق بوونەوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند خۆپشاندانێکیان ئەنجام دا لە بەردەم دەرگایی پرۆژەکە و داوایی قازانجی ساڵانەی پشکەکان یان کرد. یەکێک لە خاوەن پشکەکان ڕایگەیاند چەند ساڵێکە قازانجی پرۆژەکەیان وەرنەگرتووە بە بیانووی ئەوەی پڕۆژەکە لە زەرەردایە ، ئەم لەکاتێکدا دەبینین ڕۆژانە خەڵک و گەشتیارێکی  زۆر سەردانی چاڤی لاند دەکەن ، ئێمە داوادەکەین ئەگەر پڕۆژەکە لە زەرەردایە با دابخرێت باشترە.