هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ دروستكردنی‌ بازاری‌ بۆرسه‌ی‌ هه‌ولێر

61 views 12 تشرینی یه‌كه‌م 2014

Advert test

به‌ پێ‌ پلانی‌ دارێژراو بۆ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ بوَرسه‌ی‌ هه‌ولێر و دوای‌ واژوكردنی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ دوبه‌ی‌ بۆ بوَرسه‌ ، پلان دانراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌مساڵدا ئه‌م بازاڕه‌ به‌     فه‌رمی‌ بكرێته‌وه‌ ، له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو ئیستا له‌م شاره‌دا هه‌موو ریگاكانیان گرتۆته‌به‌ر و له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ مێژووییه‌.بۆیه‌ سه‌ره‌تای‌ پێش ده‌ست        به‌كاربوون بازاڕی‌ بورسه‌ی‌ هه‌ولێر هه‌ڵسا به‌ واژوكردنی‌ گریبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ .

بازاڕی‌ بوَرسه‌ی‌ هه‌ولێر گریبه‌ستێكی‌ له‌ گه‌ڵ كۆمپانیای‌ ناسدق NASDAQ OMX به‌ست، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ولاَته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا رۆڵێكی‌ بالاَی‌ بینیوه‌ و كاره‌كانی‌ بریتیه‌ له‌ دۆزه‌ره‌وه‌ و نرخاندن و گۆرێنه‌وه‌ی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ و به‌شداری‌ كردن له‌ بازاڕی‌ پشكه‌كان ، ته‌كنه‌لوجیای‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ باڵی‌ به‌سه‌ر 70 بازاڕی‌ جیهانی‌ و 50 ولاَتی‌ جیاجیا گرتۆته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ به‌ره‌وپیشچوون و په‌ره‌پیدانی‌ 3400 كۆمپانیای‌ جۆراو جۆر كه‌ سه‌رمایه‌كه‌یان نزیكه‌ی‌ 6 تریلیون دۆلاره‌ رۆڵیان هه‌یه‌ .

به‌مشێوه‌یه‌ بازاڕی‌ بورسه‌ی‌ هه‌ولێر كه‌ هێشتا كاره‌كانی‌ ده‌ستی‌ پێنه‌كردووه‌ هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ به‌ به‌ستنی‌ گریبه‌ست بوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ی‌ ناسداق و ئامانجیش له‌م گریبه‌سته‌ فراوانكردنی‌ بازاڕی‌ بورسه‌ی‌ كوردستانه‌ به‌ هۆی‌ هێنانی‌ ته‌كنه‌لوجیای‌ نوێ‌ له‌م بواره‌ و گرتنه‌به‌ری‌ كارئاسانی‌ بۆ قه‌رز و پاره‌ی‌ كاش له‌ بازاڕی‌ پشكه‌كان ، خۆی‌ له‌ خۆییدا كاركردن له‌ بازاڕی‌ پشك یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی‌ متمانه‌ و باوه‌رپێكردنه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستانیش به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ تاوه‌كو ئیستا زۆر ئالویریان نه‌كردووه‌ به‌ پشك و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵیكی‌ زۆریشمان هه‌ر زانیاریمان نییه‌ ده‌رباره‌ی‌ و نه‌بوونی‌ متمانه‌یه‌ ، بۆیه‌ گرنگترین كار كه‌ بكرێت پیویسته‌ كۆمپانیا خاوه‌ن ناوبانگه‌كانی‌ كوردستان به‌شدار بن و له‌ پشكی‌ كه‌مه‌وه‌ ده‌ست پیبكرێت و پاشان به‌ره‌ به‌ره‌ به‌ره‌و پشكی‌ گرانبه‌ها برۆن و هانی‌ خه‌ڵكی‌ بده‌ن بۆ به‌كارهێنانی‌ پاره‌ی‌ هه‌ڵگیراو .

هه‌روه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ روونمان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م گریبه‌سته‌ی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه‌ سودیكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ كه‌ڵك له‌ كه‌سانی‌ شاره‌زا وخاوه‌ن ئه‌زموون و رێگا دروسته‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و پاشانیش سودوه‌رگرتنه‌ له‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی‌ كوردستان ،له‌ كوردستانیش به‌ هۆی‌ بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ بیانی‌ كه‌ كاری‌ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش له‌ كۆمپانیای‌ بیانی‌ له‌م ولاَته‌دا كاره‌كانیان هه‌ڵده‌سورینن تاكه‌ رێگا بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ داهاتی‌ ئه‌و وه‌به‌رهینه‌رانه‌ و كۆمپانیانه‌ له‌م ولاَته‌دا به‌كاربهینیرێته‌وه‌ جارێكی‌ تر و سودمه‌ندی‌ بۆ خۆمان بێت بریتیه‌ له‌ فراوانكردنی‌ بازاڕی‌ بوَرسه‌و خستنه‌رووی‌ پشكه‌كان، لای‌ هه‌موان ئاشكرایه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ بیانین و هێنانی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ وا ده‌كات كه‌ متمانه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌تی‌ لای بیگانه‌كان دروست ببێت به‌ هۆی‌ ناوبانگی‌ ئه‌م كۆمپانیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ ، و هانده‌ریكی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ یه‌كخستنی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازاڕی‌ بورسه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانی‌ بنیاتنانی‌ بازاڕی‌ بورسه‌ی‌ هه‌ولێر .

خاڵیكی‌ گرنگی‌ تریش له‌ كه‌ڵكه‌كانی‌ ئه‌و گریبه‌سته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاره‌كانی‌ بورسه‌ی‌ كوردستان ده‌بێته‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ و خاوه‌نی‌ مێژووییه‌كی‌ كاری‌ گه‌وره‌یه‌ ، كاره‌كانی‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ش له‌ كوردستان دابین كردنی‌ سیسته‌مێكی‌ تایبه‌ت به‌ بورسه‌ وبه‌دواداچوون و چاككردن و نوژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ ، ئه‌م سیسته‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یه‌كێك له‌ سیسته‌مه‌ پیشكه‌وتووه‌كانی‌ جیهان داده‌نرێت له‌ بواری‌ ئالویركردندا و تاوه‌كو ئیستا له‌ 26 شویندا كاری‌ پێ‌ ده‌كرێت ، گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ و جموجۆڵی‌ بازاڕ تا راده‌یه‌كی‌ زۆر ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بوَرسه‌ و مامه‌ڵه‌ كردنی‌ پشكه‌كان و ئالوویركردنیان به‌تایبه‌ت له‌و ولاَتانه‌ی‌ كه‌ له‌كاتی‌ جموجۆڵی‌ ئابوریدان و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ پته‌ویان له‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه‌ ..

به‌ پێ‌ پیشبینی‌ ئابوریناسه‌كان بازاڕی‌ بوَرسه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌بێته‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و بازاڕه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ سیفه‌ته‌كان و تایبه‌تیه‌كانی‌ بازاڕی‌ بوَرسه‌ جیهانیه‌كانن و ده‌توانیت بگاته‌ ئاستی‌ ئه‌وان و هاوكاریشه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ دراوی‌ عێراقی‌ و سه‌رخستنی‌ به‌های‌ ئه‌م دراوه‌و دواجاریش سه‌ركه‌وتنی‌ كه‌رتی‌ وه‌به‌رهێنانه‌ له‌ بازاڕی‌ كاغه‌زی‌ كوردستان و كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بازاڕه‌ش هێماو نیشانه‌یه‌كی‌ زۆر به‌هیزه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان. له‌ كۆتاییدا گرنگترین پرسیار دێته‌ كایه‌وه‌ ئیستا له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2014 داین كوا بازاڕه‌كه‌ كوا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ؟؟ ماسته‌ر له‌ به‌ریوه‌بردن و كارگیری‌