گەورەترین ” سەنتەری کار ” لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا

1,824 views 8 ئاب 2016

گەورەترین و بەرفراوانترین ” سەنتەری کار ”  لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا ، کە بێکاران و ئەو کەسانەی بەدوایی کاردا دەگەرێن دەتوانن لەم سەنتەرە  بە شێوەی ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار بکە بۆ کارکردن و دامەزراندن  لە هەموو  بوار و پسپۆڕیەکان ، لە شوێن و دامەزراوە جیاوازەکانی کەرتی تایبەت.

بەشێکی تر سەنتەرەکە تەرخانکراوە بۆ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان کە دەتوانن لە پانێڵی  تایبەت بە خۆیان لە سەنتەرەکە دامەزراوەکەیان تۆماربکە  و هەڵسەنگاندن بۆ شارەزایی و توانا و لێهاتووی سەرجەم ئارەزوومەندانی کار و کارمەندان  بکە و تواناکانیان بەگەڕبخەن.

ئەم سەنتەری هەلی کارە لەلایەن ”  ئینستتوتی گەشەپێدان “  دامەزراوە ، بە هاوبەشی وێبسایتی  ئابوری نیوز  

لە ئێستادا لە  پارێزگا و شارەکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، کەرکوک سەنتەرەکە کارەکانی ئەنجام دەدات ،  لەماوەیەکی نزیکدا کارەکانی فراوان دەکات بۆ هەموو  ناوچەکانی عێراق و هەوڵدەدات بوارێکی بەرفراوان بڕەخسێنێت بۆ بەیەک گەیاندنی کارمەندان و خاوەنکاران و بەگەڕخستنی تواناکانی گەنجان.

بۆ سەردان کردنی  سەنتەری کار … کلیک لێرە بکە

بۆ ناوتۆمارکردن  … کلیک لێرە بکە

ڤیدیۆی / فێرکاری ناو تۆمارکردن لەسەنتەری کار