کۆمپانیاکەی “مه‌لا یاسین و حکومەت ” 300 ملیار دینار قازانج دەکەن لە پارەی ئاوی ماڵان

4,762 views 24 ئاب 2016

Advert test

ڕۆژنامەی باس بڵاویکردەوە ” مه‌لا یاسین مه‌حمودی ” سەرمایەدار ”   له‌نێو پرۆژه‌ی پێدانی  كه‌رتی ئاووە بە كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بەپێی زانیاریەکان یەکێک لە کۆمپانیاکانی گروپی بەڕێز لە ئێستادا کاری  بەستن و دانا  و فرۆشتنی پێوەری ئاوی ماڵان دەکات  لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان و هەلەبجە و ڕاپەڕین .

مه‌لا یاسین ڕاگەیاندووە ، به‌م پڕۆژه‌یه‌ 300 ملیار دیناری ساڵانه‌ بۆ حكوومه‌ت له‌ پاره‌ی ئاو كۆ ده‌كرێته‌وه‌ و ئێستا ساڵانه‌ 30 ملیار دینار داهاتی ئاوه‌ و به‌ته‌واویش كۆ ناكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ داهاته‌كه‌ ده‌بێته‌ 300 ملیار دینار،  به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كۆمپانیاكان كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكان ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ی تریشی ده‌یگه‌رێته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت