نەخۆشخانەی فاروق” ساڵانە 3 ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات

368 views 29 ئاب 2016

Advert test
فاروق مەلا مستەفا،خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق ، لەبەرنامەی (حوار خاص)ی كەناڵی ئاسمانی سۆمەریەدا ئاماژەی بەوەداوە، نەخۆشخانەی فاروقی پزیشكی، ساڵانە زیانێكی زۆری بەردەكەوێت كە 3 ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە؟ ناوبراو وتی “ساڵی (2014) کە یەکەم ساڵی کارکردنی نەخۆشخانەکە بوو 21 ملیۆن دۆلار زیانی هەبوو، ساڵانی دوای ئەویش زیانەكان كەمبوونەتەوە لەو بڕە پارەیە، بەڵام ئەوەی لەبەرژەوەندیی خەڵكی عێراق بێت، بۆ من ئەوە گرنگترە”.
وتیشی “خاوەن كلینیكەكان دژایەتییەكی گەورەیان كردین و رۆڵێكی خراپیان هەبوو”.
ئەوەشی راگەیاند “پێشتر و بۆ ماوەی 5 ساڵ خۆم وا هەژمار كردوە كە لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا تەنیا زیان بكەم و چاوەڕێی قازانجم نەكردوە چونكە مەبەستی من لە دروستكردنی ئەو شارە 100% مرۆیی بووە و قازانجنەویستیشە و هەوڵیشمداوە پەرەی پێبدەم”.
فاروق مەلا مستەفا، راشیگەیاند “لەپرۆژەمدایە كۆلێژێكی گەورەی پزیشكی بكەمەوە و چاوەڕێی ئەوەم مۆڵەتەكەی وەربگرم، سیستمی ئەو كۆلێژە پزیشكییە دەبەستمەوە بە سیستمێكی ئەمریكی یاخود بریتانی و لەسەر بنەمایەكی تەواو نوێ دەبێت”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد “لە هەمانكاتدا پرۆژەی دیکەم هەیە كە شوێنی ئەو زیانانە دەگرێتەوە و سوود و قازانجی بەردەوامیان هەیە”.
Advert test