سبەینی حاجیان بەبڕی ملیۆنێك و 300 هەزار دۆلار خورما و دیاری و كه‌لوپه‌ل دەهێننەوە بۆ کوردستان

1,840 views 16 ئه‌یلول 2016

Advert test
مەریوان نەقشبەندی، سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان و ئەو کەلوپەلانەی لەگەڵ خۆیاندا دەیهێننەوە ” ئاشكرایكرد  ” كه‌ له‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلولی 2016ه‌وه‌، حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و وه‌ك دیاری و كه‌لوپه‌ل 200 تۆنیان پێیه‌.بەپێی ئەو لیستی فڕۆكەوانیەیی كە وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بۆی ناردوین.
نەقشبەندی دەڵێت “ئەو كەلوپەلانە بایی نزیكەی ملیۆنێك و 300 هەزار دۆلارە. گرنگترین ئەو دیاریانەش دەیهێننەوە خورمای مەدینە و ئاوی زەمزەمە، كە نزیكەی نیوەی كۆی گشتی دیاریی و كەلوپەلەكانی حاجیان پێكدەهێنێت”. مەریوان نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕە دیاریی و كەلوپەلانەی حاجیانی ئەمساڵ دەیهێننەوە “زۆر كەمترە” بەراورد بە ساڵانی پێش قەیرانی دارایی كوردستان.
Advert test