زیاتر له‌ 2 هه‌زار هه‌لی کار له‌ هه‌ولێر ده‌ڕخسێندرێت

4,005 views 25 ئه‌یلول 2016

Advert test

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رۆژی یەكشەممە 25-9-2016، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە هاوکاری رێکخراوی جی ئاڕ زێدی ئەڵمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ چوار فەرمانگەی حکومی دوو هەزار هەلی کار دابیندەکرێن. گوتیشی هەلی کارەکان بە یەکسانی دابەش دەكرێن و بۆ هەر خێزانێکی ئاواره‌ یەک کەس مافی کارکردنی دەبێت.

تاوەكو ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار لەلایەن رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی بۆ خەرجکراوە، کۆی گوژمەی پڕۆژەکەش زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلارە، بەهەمانشێوە لەلایەن رێکخراوە ئەڵمانییەکەوە دابین دەکرێت.

Advert test