هه‌فته‌ی داهاتوو بڕی 500 هه‌زار دۆلار بۆ خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رج ده‌کرێت

3,390 views 26 ئه‌یلول 2016

Advert test

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک یەکەم قۆناغى بڕى (٥٠٠,٠٠٠$) نیو میلۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى خراوەتە سەر حیسابى تواناسازى و، واش بڕیارە لە هەفتەى داهاتوەوە ئەم بڕە پارەیە بەسەر خوێندکارانى تواناسازى دابەش بکرێت.

لەئێستاشدا لە بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەپێیى پلەبەندى ماوەى شایستەبون کار بۆ ئامادەکردنى لیستى خوێندکارانى تواناسازى دەکرێت، بۆ ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ئاگادار دەکات، هەر کاتێک بەپێى ڕیزبەندى شایستەترین لیستى نوێى ئەو خوێندکارانە ئامادەکرا ئەوا ناویان بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەى شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

س : وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا