سبه‌ینێ مامۆستا و خۆپیشانده‌ران ده‌چنه‌ به‌رده‌م نووسینـــگه‌ی قـوباد تاڵه‌بانی

824 views 21 تشرینی دووه‌م 2016

Advert test

مامۆستایانی ناڕازی سبەینێ‌ لەسلێمانی درێژە بەخۆپیشاندان‌و ناڕەزاییەكانیان دەدەن‌و بڕیارە لە یاداشتێكدا ماوەی 10 رۆژ مۆڵەت بدەنە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان.

خۆپیشاندانی سبەینێی مامۆستایانی ناڕازی، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا دەبێت‌و چاوەڕواندەكرێت رێپێوان ئەنجام بدەن.

عادل حەسەن، ئەندانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەخەندان-ی راگەیاند، سبەینێ‌ رێپێوان ئەنجام دەدەن بۆ بەردەم ئەنجومەنی پارێزگا یاخوود نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت لە سلێمانی. ئەوەشی خستەڕوو، لە خۆپیشاندانەكەدا یاداشتێك ئاڕاستەی حكومەت دەكەن و ماوەی 10 رۆژ مۆڵەت بە حكومەت دەدەن بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان‌و تێیدا جەخت لە جێبەجێكردنی داوكارییەكانی مامۆستایان دەكەنەوە.

Advert test