فامیلی مۆڵی سلێمانی : ده‌رفه‌تی کارکردن دراوه‌ به‌ 1000 که‌س به‌بێ باکگراوندی سیاسی و حیزبی

8,335 views 13 كانونی یه‌كه‌م 2016

Advert test

دوایی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌ فامیلی مۆلی سلێمانی گرا سه‌باره‌ت به‌ پێدانی کارکردن به‌ گه‌نجان و هاولاتیان له‌ سه‌ر بنه‌مایی سیاسی و لایه‌نگری بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان .

فامیلی مۆڵی سلێمانی له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ک دا ئاماژه‌ده‌کات به‌وه‌ی ده‌رفه‌تی کارکردن دراوه‌ به‌ 1000 که‌س به‌بێ باکگراوندی سیاسی و حیزبی.

————————-

ڕوونکردنەوەیەک لە فامیلی مۆڵەوە

فامیلی مۆڵ گەورەترین مۆڵی مۆدێرن و سەنتەری بازاڕکردنە لە سەرتاسەری عێراقدا کە لەسەر گەورەترین ڕووبەر بنیات نراوە و جوانترین دیمەنی بەخشیوە بە شاری سلێمانی، سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەی هەلی کار و داهاتی چەندان گەنجی بە توانا و لێهاتووە هەر لە قۆناغەکانی دروست کردنەوە هەتا قۆناغی کۆتایی و کردنەوە چەندین کەس سوودمەند بوون و کارییان تیادا کردووە بە بێ لەبەرچاو گرتنی هیچ باکگراوندێکی سیاسی و حیزبی و دینی هەمووان وەک یەک مافی کارکردنیان دراوەتێ. وەک هەموو لایەک ئاگادارن کە چەندین پەیج و پێگە هەن کە هەوڵی ناشرین کردن و کەم کردنەوەی بەها جوانەکانی کۆمەڵگا دەدەن،بە بێ بوونی هیچ سەرچاوەکی زانیاری ڕاست و دروست ،وە بەمەبەستی کەسیی دەیانەوێت سیمای جوان و پڕ خزمەتی فامیلی مۆڵ بە ئاڕاستەیەکی تردا بەرن. تەنها ئامانج و مەبەستی فامیلی مۆڵ خزمەت کردنە بە شاری سلێمانی و هەموو کوردستان وە ئێمە پێشوازی لە هەموو ڕەخنەیەک دەکەین و وای دادەنێین لە سەرکەوتنی پرۆژەکەوەیە. لە قۆناغی ئێستای کارکردنی فامیلی مۆڵدا نزیکەی (1000) کەس کاردەکەن و سوودمەندن کە ئەمەش جێگای شانازییە بۆ فامیلی مۆڵ کە توانیویەتی سود بە چەندان تاک و خێزانی کۆمەڵگاکەمان بگەیەنێت بە بێ بوونی هیچ جیاوازییەک.

فامیلی مۆڵ ماڵی سەرجەم میوانەکانیەتی و بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی ئێوەدا.