خه‌ڵات به‌سه‌ر چوار یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا

1,321 views 27 كانونی یه‌كه‌م 2016

خه‌ڵات به‌سه‌ر چوار یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا

بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ڵاتی جۆری به‌سه‌ر چوار میوانخانه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كرا، له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار وه‌ک ئامانج له‌ پێدانی خه‌ڵاته‌كانیش پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ لایه‌نی چه‌ندیه‌تی و چۆنیه‌تیه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بواری هوتێلداری. میوانخانه‌ یه‌كه‌مه‌كان بریتی بوون له‌ ( رۆتانا، ملینۆم گراند، ریكسۆس، سویت حه‌یالی) . جێگای ئاماژه‌یه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فۆرمێكی تایبه‌ت دابشكرایه‌ سه‌رمیوانخانه‌كان كه‌ زیاتر له‌ سه‌د داواكاری و پرسیاری له‌ خۆگرتبوو و ته‌نیا 4 میوانخانه‌ توانیان خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ده‌ست بێنن.