دیسانه‌وه‌ یه‌کێتیــــــــــی ” بڕیاری کۆتای درا، پاره‌ له‌ به‌غدا نایه‌ت

1,163 views 2 كانونی دووه‌م 2017

Advert test

عه‌لی حمه‌ ساڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند ”

حکومه‌تی هه‌رێم( پارتی) بڕیاری کۆتاییدا که‌ په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه‌و هیچ بڕه‌ نه‌وتێک به‌ که‌رکوکیشه‌وه‌ ڕاده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ند نه‌کات و ئه‌ویش هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ک نانێرێت، یه‌کێتیش پشتیوانیه‌تی له‌م بڕیاره‌ . به‌داخه‌وه‌ فراکسیۆنه‌که‌ی یه‌کێتی، که‌ له‌ به‌غدا واینیشاندا ئه‌مه‌ پرۆژه‌ی ئه‌وانه‌، لێره‌ حیزبه‌که‌یان پشتیوانی سیاسه‌تی پارتی ده‌کةن بۆ نه‌هاتنی پاره‌ له‌ به‌غداو، ڕاده‌ستنه‌کردنی نه‌وت. ئه‌و حیزبانه‌ی دیکه‌ش که‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌ی پارتین، هیچ قسه‌و هه‌ڵوێستێکی جدیان نیه‌. واته‌ ئه‌وه‌ی فراکسیۆنه‌کانیان لة بةغدا بۆ فریوداتی سۆزی خه‌ڵکی بێ موچه‌و بێ ژیانه‌. ئه‌مه‌ یه‌که‌مجار نیه‌ که‌ هه‌ڵوێستی یه‌کێتی له‌سه‌ر کاغه‌ز شتێکه‌و له‌ کرداریش شتی دیکه‌!!! له‌ یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم گۆڕان یه‌ک پرۆژه‌ی پێشکه‌شکرد، یه‌کێتی نیشتیمانی دوو، به‌ڵام لای یه‌کێتی ئێستا نه‌ بایدێ نه‌ باران، نه‌ک کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمه‌، کاک کۆسره‌تیش جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمه‌!!! ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی، ئومێدێک بوو بۆ خه‌ڵک، به‌ڵام یه‌ک هه‌نگاوی لێ جێبه‌جێنه‌بوو، ئێستا باسی یه‌کگرتنه‌وه‌!!! ده‌بێت تێبگه‌ی…..

Advert test