ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆکان 1250000 ملیار دینار قه‌رزاری حکومه‌تی هه‌رێمن ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌ده‌ب داده‌خرێن

1,016 views 7 كانونی دووه‌م 2017

Advert test

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی‌ نووسراوێكه‌وه‌ 90 (كه‌ناڵ و ڕادیۆ) ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوانی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ 6ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، نوسراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ واژووی خالید دۆسكی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی‌ له‌سه‌ره‌، داوا له‌و كه‌ناڵانه‌ ده‌كات كه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كردووته‌وه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدانوێی‌ بكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مۆڵه‌ته‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌. هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاواندا هاتووه‌ “له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر 31 كه‌ناڵ مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووته‌وه‌ كه‌ بڕی پاره‌كه‌یان زیاتر له‌ 600 ملیۆن دیناره‌ و له‌ پارێزگای سلێمانیش 29 كه‌ناڵ كه‌ رسوماته‌كه‌یان زیاتر له‌ 350 ملیۆن دیناره‌ هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای دهۆكیش 30 كه‌ناڵ مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووته‌وه‌ كه‌ رسوماتیان نزیكه‌ی 300 ملیۆن دیناره‌”.