فاروق مـــــەلا مستەفا: كۆڕەك تیلیكۆم زیانی بە هـــــــــەرێم گەیاند

2,890 views 11 كانونی دووه‌م 2017

فاروق مـــــەلا مستەفا: كۆڕەك تیلیكۆم زیانی بە هـــــــــەرێم گەیاند

  فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق رایگه‌یاند: لە زیادكردنی ئاشكرای ساڵی 2007 دا بۆ كۆمپانیاكانی پەیوەندی، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم زیانی بە هەرێم گەیاند لەرێگەی بەرزكردنەوەی زیادكردنەكەوە. سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەیەك كۆمپانیا هەن كە لەرێگەی حیزبەكانەوە دەوڵەمەند بوون و ئەو تۆمەتانەشی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن كۆمپانیای ئاسیاسیڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی لەپشتەوەیەو وتیشی”یەكێتی پشكی لەو كۆمپانیایەدا هەیە و هەر كەس بە پێچەوانەوەی ئەوەوە دەڵێت زانیاریم لایە با ئاشكرایبكات” فاروق مەلا مستەفا له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو، ئاشكرایكرد “پێشتر پێشنیازم كرد بوو كه‌ هەردوو كۆمپانیای ئاسیا سێل و كۆڕەك تیلیكۆم بكرێنە یەك كۆمپانیا، وتیشی: لەزیادكردنی ئاشكرای ساڵی 2007 دا بۆ كۆمپانیاكانی پەیوەندی كۆڕەك تیلیكۆم زیانی بە هەرێم گەیاند لەرێگەی بەرزكردنەوەی زیادكردنەكەوە و پێشنیاری ئەوەشی كرد كە گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و كۆمپانیای كارگروپ ببنە یەك و ئەوەشی بە سود بە هەرێمی كوردستان لەقەڵەمدا.