مایه‌ پووچ بوونی 850 کۆمــــپانیا له‌ هـــه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یــــاندرا

1,951 views 8 شوبات 2017

مایه‌ پووچ بوونی 850 کۆمــــپانیا له‌ هـــه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یــــاندرا

“ناجی عزەدین” سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان راگەیاند، بەھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی داراییەوە بە شێکی زۆری بەڵێندەران تووشی کێشە و گرفت بوونەتەوە، چونکە ئەوان پێشوەخت پارەکانیان لە پرۆژەکاندا خەرج دەکرد و دواتر وەریان دەگرتەوە. “ناجی عزەدین” ئاشکرایکرد، لەبەر ئەوەی حکومەت ناتوانێت بە شێوەی نەختینە پارە بدات بە بەڵێندەران ژمارەیەکی زۆر لە بەڵێندەران مایەپوچ بوون و ژمارەیەکی زۆریش لە کرێکاران بێکار بوون، لە ئێستاشدا لە کۆی “ھەزار و دووسەد و چل و ھەشت” کۆمپانیا “ھەشت سەدوو پەنجا” کۆمپانیا مایە پووچ بوون.“ناجی عزەدین” وتیشی، مایەپووچ بوونی کۆمپانیاکان تەنھا شارێک نییە، بەڵکو تەواوی شارەکانی کوردستانی گرتۆتەوە، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر پرۆژەکان دروست کردووە.