بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌: داعش 23 ملیار دۆلار زیانی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست داوه‌

85 views 29 كانونی یه‌كه‌م 2014

Advert test

bankبانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی‌ سوریا و هاتنی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ داعشه‌وه‌ ئابوریی رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست 23 ملیار دۆلار زیانی‌ به‌ركه‌وتوه‌.

له‌ نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌یدا بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاشكرایكردوه‌: هاتنی‌ چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ داعش كاریگه‌ری‌ خراپی‌ له‌سه‌ر ئابوری‌ عێراق هه‌بوه‌ و داهاتی‌ تاكه‌كه‌سی‌ دابه‌زاندوه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: هاتنی‌ داعش و جه‌نگی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ سوریا زیانێكی‌ زۆری‌ به‌ ئابوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست گه‌یاندوه‌.

بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاشكراشیكردوه‌: رێكخراوی داعش به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ی‌ دروستیكردوه‌ لانی‌ كه‌م بڕی‌ 23 ملیار دۆلار زیانی‌ به‌ ئابوریی رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست گه‌یاندوه‌.

Advert test