وڵاتانى ئاسیا 100 ملیار دۆلارى ئێران بلۆک دەکەن

159 views 31 كانونی یه‌كه‌م 2014

Advert test

aaaaaسەرۆکى ژوورى بازرگانى تاران يحيى آل إسحاق ڕایگەیاند”  لە چوار چێوەى سزا ئابوریەکان کە بەهۆى بەرنامە ئەتومیەکەوە بەسەر وڵاتەکەماندا سەپێنراوە، پارە بلۆککراوەکانیان لەلایەن ولاتانى چین وهندستان و ژاپۆن وكوريا الشماليە گەیشتوونەتە نزیکەى 100 ملیار دۆلارى ئەمریکى.

هەروەها ناوبراو ئاماژە دەکات بەوەى بەشێکى زۆر لەو پارە بلۆکراوانە پارەى فرۆشراوى نەوتى ئێرانە و لە ئێستا  سەرقاڵى ئەنجامدانى کۆبوونەوەن لەگەڵ ئەوە وڵاتە ئاسیانەدا بۆ گەڕاندنەوەى پارە بلۆکراوەکان بۆ ناو وڵاتەکەیان چونکە نەتوانراوە بە هیچ شێوەیەک  لە دەرەوەى وڵات سوود لەو پارانە وەربگیرێت.

بەپێى رێکەوتنەکانى نێوان وڵاتىئێران و گروپى 5+1 تا مانگى شەشى 2015 ئێران برى 700 ملیۆن دۆلار مانگانە لە پارە بلۆکراوەکانى بۆ دەگەرێندرێتەوە لە چوارچێوەى سزا ئابوریە نێودەوڵەتیەکان کە بەسەریا سەپێنراوە.

وڵاتانى گروپى شەش لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە مافی بەکارهێنانى برى 4.2 ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانى ئێران بەو وڵاتە بدەن، ئەگەر ئێران هەڵبسێت بە جێبەجیکردنى بەندەکانى رێکەوتنەکە  گرینگترینیان کە زۆر جەختى لەسەرکراوەتەوە بریتیە لە کەمکردنەوە و سنوردانان بۆ زیاتر پیتاندنى یۆرانیۆم و پێشخستنى بەرنامە ئەتومیەکەى، ڕاپۆرتەکانى ئاژانسى نێودەوڵەتى بۆ وزەى ئەتۆمى ئاشکرایى دەکەن وڵاتى ئیران بەشێکى زۆرى ئەو رێکەوتنەى جێبەجێکردووە.

Advert test