زیادکردنى موچەى فەرمانبەران دوادەخرێت

178 views 31 كانونی یه‌كه‌م 2014

Advert test

ئابورى نیوز:

لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند” یاسایی زیادکردنى موچەى فەرمانبەران دوادەخریت و بەهیچ جۆرێک جێبەجێ ناکرێت لە بودجەى ساڵى 2015 دا بەهۆى ئەو قەیرانە ئابوریەوە کە وڵاتى گرتووەتەوە.

حارث حارثی سەرۆکى لیژنەکە بە رادیۆى حرەى راگەیاند سیاسەتى کەمکردنەوەى خەرجیەکان کەوا بریارە ساڵى داهاتوو حکومەتى عێراق جێبەجێ بکات هۆکارى سەرەکیە بۆ دواخستنى زیادکردنى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە.

شارەزا و پسپۆرانى ئابورى عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە زیادکردنى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت لە ساڵى 2015  گونجاو نیە چونکە تاکە سەرچاوەکى سەرەکى داهاتى عێراق فرۆشتنى نەوتە و لە ئێستا دا 40% ئەو کاڵایە بەهاکەى لە دەست داوە، پێویستە حکومەت سەرچاوەى داهاتەکانى زیاد بکات لەرێگەى زیادکردنى باج و سەپاندنى باجى نوێ.

یاسایی زیادکردنى موچە بریار بوو فەرمانبەرانى پلە هەشت و حەوت و شەش بگرێتەوە و لە ساڵى 2014 جێبەجیبکرێت بەڵام بە هۆى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى عێراقەوە بودجەى گشتى ئەو ساڵە ئامادە نەکراو و  نەتوانرا هیچ یرۆژەیەکى نوێ دروستبکرێت.

IRAQ-POLITICS-ELECTIONS
Advert test