بانكی‌ ناوه‌ندی‌ هۆشیارى دەدات

98 views 14 كانونی دووه‌م 2015

Advert test

bbbak عێراق هۆشداریی ده‌داته‌ هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌یه‌كی‌ زۆر دراوی‌ ساخته‌ی‌ بیانی‌ له‌ بارزاڕه‌كاندا بڵاوه‌ی‌ پێكراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكی ناوه‌ندی عێراق،رایگه‌یاندوه‌: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا به‌ هۆی دزه‌ پێكردن و دروستكردنی چه‌ندین جۆر دراوی بیانی نایاسایی له‌ وڵاتانی دراوسێ و كه‌سانی نابه‌رپرسی ناوخۆوه‌، له‌ ئێستادا بازاڕه‌كانی ناوخۆی وڵات رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و دراوه‌ بیانیه‌ ساختانه‌ی تێدایه‌.

بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: به‌پێویستیی ده‌زانین هه‌رچی زوتره‌ رێكاری یاسایی و ئه‌منی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ بگیرێته‌به‌ر.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق هاوڵاتیان و بازرگانان ئاگادرا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ دراوه‌ بیانیه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن و وردبینی‌ ته‌واوی‌ بۆ بكه‌ن.

Advert test