زیاتر له‌ ٨ مانگه‌ هیچ راپۆرتێكى ھەناردەی نەوتی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە ، گەندەڵی لە پارەکەی ھەیە

932 views 5 ئاب 2017

زیاتر له‌ ٨ مانگه‌ هیچ راپۆرتێكى ھەناردەی نەوتی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە ، گەندەڵی لە پارەکەی ھەیە

زیاتر له‌ ٨ مانگه‌ هیچ راپۆرتێكى ھەناردەی نەوتی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە ، گەندەڵی لە پارەکەی ھەیە

سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانیشه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت “هۆكارى راگرتنى راپۆرتى مانگانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ گه‌نده‌ڵییه‌ و بۆ شاردنه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمه‌”.

“عیزه‌ت سابیر” سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكدا  راگه‌یاند “جاران راپۆرتى مانگانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرایه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا بڵاویناكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و زانیارییانه‌شى ده‌یاندا به‌ خه‌ڵك نه‌یانهێشتووه‌”.

له‌باره‌ى هۆكارى راگرتنى بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتى مانگانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و داتاكه‌ى، ناوبراو وتى “هۆكاره‌كه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌ و هیچى دیكه‌ نیه‌، بۆ شاردنه‌وه‌ى داهاتى نه‌وته‌”.

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌شت مانگه‌ هیچ راپۆرتێكى مانگانه‌ى له‌باره‌ى بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و داهاته‌كه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌رچاوى نه‌وت.